کەجەکە: مەرجی یەکپارچەیی خاکی عێراق، کۆتاییهێنانە بە داگیرکاریی تورک

کەجەکە رایگەیاند، بزووتنەوەکەمان ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و گەلەکانی نییە و جەختیکردەوە”مەرجی سەرەتاو یەکلاکەرەوەی پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەریی عێراق، کۆتاییهێنانە بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق”.

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لەبارەی سەردانی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک هاکان فیدان بۆ بەغداد و هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کەجەکە راشیگەیاندوە، هەمیشە پەیوەندیی دۆستانەمان لەگەڵ عێراق هەبووە، چونکە تاکە دەوڵەتی ناوچەکەیە کە دەتوانێت چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد بخاتەڕوو و ھەبوون و ئازادی کوردان بپارێزێت

راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە بەم جۆرەیە:

“وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان دوای دیدارەکەی لە بەغداد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق لێداونێکیدا. سەرۆکی پێشووی میت هاکان فیدان سەرنجی راکێشا بۆ سەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و سەروەری عێراق و بانگەشەی ئەوەی کرد پەکەکە خاکی عێراقی داگیرکردووە، داوای کرد پەکەکە وەک ‘رێکخراوی تیرۆریستیی’ بناسرێت و لەپێناو ‘تێکۆشانی هاوبەش لە دژی تیرۆر’ بانگەوازی راگەیاند.

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک هاکان فیدان دەیەوێت لە بەرگی وەزارەتی درەوەدا و لە ژێر ناوی دیپلۆماسی درێژە بە کردەوە چەپەڵەکانی خۆی لە ماوەی سەرۆکایەتی میت بدات.

دەیەوێت لە رێگەی ‘دیپلۆماسی’یەوە داگیرکەری بە هەمیشەیی بکات

وەزیری دەرەوەی تورک کە بە داگیرکردنی خاکی عێراق ١٠٠ بنکەی سەربازی و ناوەندی میتی کردووەتەوە، بە بێ ئەوەی شەرم لە خۆی بکات باس لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق دەکات. هاکان فیدان بە گوێرەی خۆی دەیەوێت داگیرکەری سەربازی تورکیا لەناو خاکی عێراق لەلای عێراق ئاسایی بکاتەوە و وابکات کە قەبوڵی بکەن.

تورکیا کە هەولێری لە رووی سیاسی، سەربازی و ئابوورییەوە وەک ویلایەتێکی تورکیا لێکردووە، بێدەنگی حکومەتی باشووری کوردستان، دەوڵەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکانی وەک هەل و دەرفەتێک دەبینێت، دەیەوێت ئەو سیاسەتە بڵاوبکاتەوە و داگیرکەری خۆی لە کوردستان و خاکی عێراق لە رێگەی ‘دیپلۆماسی’یەوە بە هەمیشەیی بکات.

هاکان فیدان کە بە پیلانگێری و ئاژاوەگێری ناسراوە و بۆ داگیرکردنی سوریا وتبووی، ‘ئەگەر پێویست بکات لە سوریاوە چەند موشەک بە خاکی تورکیاوە دەنێم’، ئێستا بە ناوی تورکیاوە کاری ‘دیپلۆماسی’ دەکات.

هاکان فیدان فەرمانی تیرۆرکردنی دەیان مرۆڤی دەرکردووە

هاکان فیدان کە شارەکانی باشوری کوردستانی بە سیخوڕەکانی میت و چەتە بکوژەکان پڕکردووە و بە فەرمانەکانی لە سلێمانی، شەنگال و مەخمور بە دەیان مرۆڤی تیرۆر کردووە، بە بێ ئەوەی شەرم لە خۆی بکات باسی تێکۆشانی هاوبەش لە دژی ‘تیرۆر’ دەکات.

راوێژکاری پێشووی میت و وەزیری دەرەوەی ئێستای تورکیا بە لێدوانی پڕ لە درۆ و چەواشەکارانەی و بە وتنی ‘تورکیا لە دژی داعش تێکۆشانی گەورە بەڕێوەدەبات’ درێژەی پێدا و پێیوایە کە بەو درۆیە دەتوانێت جیهان بخەڵەتێنێت.

لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤دا کاتێک داعش هەڵیکوتایە سەر کونسولخانەی تورکیا لە موسڵ سەرکونسوڵ ئۆزتورک یڵماز و ئەو تیمە تایبەتەی کونسوڵخانەکەیان دەپاراست بە بێ تەقاندنی یەک فیشەک خۆیان بەدەستەوە دا. ئەو کاتە هاکان فیدان سەرۆکی میت بوو. ئەوەی بە سەرکونسوڵ و تیمە تایبەتەکانی وت ‘ بەرامبەر داعش دەستمەکەنەوە، ئێمە لەسەر هێڵین’ خودی ئەو کەسە بوو. خۆی لە خۆیدا چەتەکانی داعش کە لەماوەی ١٠ خولەکدا دەستیان بەسەر کونسولخانەکەدا گرتبوو دوابەدوای ئەو هەڵکوتانە سەرە لێدوانیان دا و رایانگەیاند، ‘ئامادەین لەگەڵ کاربەدەستانی تورک دانوستان بکەین’. پەیوەندییەکانی تورکیا و داعش کە لەو رووداوەوە دەستیپێکرد، ئێستاش لە رێگەی هاکان فیدانەوە و میتەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا بەردەوامە. ئەو نەوتەی عێراق کە دەدزرێت و لە رێگەی تورکیاوە رەوانەی بازاڕ دەکرێت، یەکێکە لە کارەکانی هاوکاری نێوان دەوڵەتی تورک و داعش. لەو بابەتەدا زۆر بەڵگە و دیمەن بۆ رای گشتی بڵاوکرانەوە.

ئەو کاتەی هاکان فیدان سەرۆکی میت بوو، بە هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعش بە دەیان کۆمەڵکوژی و هێرشی تەقینەوەی ئەنجامدران، ئەنجامدەرانی راستەقینەی ئەو هێرشانە هەرگیز دەستگیر نەکران.

ئامانجی سەرەکی سەردانی هاکان فیدانیش بۆ بەغدا و هەولێر کە بەناوی وەزیری دەرەوە ئەنجامی دەدا، ئەوە بووە کە داگیرکەری تورکیا لە سەر خاکی عێراق نەکاتە جێگەی مشتومڕ، لە بری ئەمەش سیاسەتێکی بەو جۆرە بگرێتەبەر کە باشووری کوردستان بکاتە ویلایەتێکی تورکیا. لەگەڵ ئەوەشدا داوای کرد، کە سیاسەتی تیرۆر و هێرشەکان بۆ سەر سلێمانی، شەنگال و مەخمور درێژەی پێبدرێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بە پاڵپشتی پەدەکە بزووتنەوەکەمان و دەوڵەتی عێراق ڕووبەڕووی یەکتر بکاتەوە

بزووتنەوەکەمان ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و گەلەکانی نییە. هەمیشە پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ عێراق هەبووە، چونکە تاکە دەوڵەتی ناوچەکەیە کە دەتوانێت چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد بخاتەڕوو و ھەبوون و ئازادی کوردان بپارێزێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت لە سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژکردنی کوردان لەسەر بنەمای نکۆڵی و سڕینەوە، دەوڵەتی عێراقیش تێوەبگلێنێت و بەشداری پێبکات. ھەربۆیە فیدان، بکوژی کوردان دەڵێت “پێویستە عێراق پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ڕابگەیەنێت”. دۆخێکی سەیرە لەبەردەم وەزیری دەرەوەی عێراق کە کوردە، ئەمە دەڵێت و ھیچ کاردانەوەیەک بەرامبەر بە وتەکانی نیشان نادرێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و کۆلۆنیالیست بە پاڵپشتی پەدەکە، پێداگرانە هەوڵ دەدات کە بزووتنەوەکەمان و دەوڵەتی عێراق ڕووبەڕووی یەکتر بکاتەوە. ئێمە دەزانین کە بەرپرسانی دەوڵەت و حکومەتی عێراق، ڕۆشنبیران و گەلانی وڵاتپارێزی، ناکەونە داوی ئەو فێڵە و لە بەرامبەری دەوەستنەوە.

نابێت ڕێگە بدرێت عێراق و باشووری کوردستان ببنە حەوشەی دواوەی میت و داعش

بەم بۆنەوە دەبێت بە تایبەتی گەلی کوردستان و عێراق، بەڕێوەبەرایەتی باشووری کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی بەغداد و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داگیرکەری تورکیا لەسەر خاکی عێراق ببینن و لەپێناو نەهێشتنی سەرجەم بنکە و بارەگا سەربازییەکان هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ. دەبێت مرۆڤ هێرشە ئاسمانی و زەمینیەکان کە بە پاساوی ‘تیرۆر’ بۆ سەر خاکی عێراق ئەنجام دەدرێن، نەکەنە بیانووی داگیرکەری تورکیا و بە ئاسایی و سروشتی نیشانی نەدەن؛ دەبێت رێگە نەدرێت دەوڵەتی تورک لە ژێر ناوی پەیوەندی سیاسی و بازرگانیدا کەرکوک، موسڵ، هەولێر و سلێمانی نەکەن بە حەوشەی دواوەی چەتەکانی میت و داعش. مەرجی سەرەکی و یەکلاکەرەوەی پاراستنی سەروەری خاکی عێراق، کۆتاییهێنانە بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر خاکی عێراق”.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …