سەرکردەیەک: تیرۆرەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا هەڵئەکشێت

دوای دانانی هاکان فیدان بە وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرکردیەکی یەکێتیی، پێشبینیی هەڵکشانی تیرۆرەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا ئەکات.

  غەیاس سورچیی سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەڕی مەعلومەی ریگەیاند، “هاکان فیدان کە بە رەگەز کوردە، کاتێک سەرۆکایەتیی هەواڵگریی تورکیای ئەکرد، توانی هەنگاوی دوژمنکاریی گەورە لە دژی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.”

  ئاماژەی بەوەشکرد، فیدان هاوشێوەی تەها یاسین رەمەزانی بە رەچەڵەک کورد بوو لەسەردەمی رژێمی لەناوچووی بەعس، بەڵام ئەو یەکێکە کە دوژمنایەتیی سەرسەختی دۆزی کوردە، وتیشی “فیدان کە وەک وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرا، دەستوەردانی ئاشکرای لە کاروباری عێراقدا دەبێت”.

  ئەوەشی روونکردەوە، “فیدان پەیوەندی نهێنیی لەگەڵ لایەنی عێراقیی و بەتایبەت لایەنی کوردیی  و سوننەییدا هەیە، رەنگە لە ماوەی خولی وەزارەتەکەدا بە ئاشکرا کار بکات و هەموو هەوڵە هەواڵگرییە نهێنییەکان بگوازێتەوە بۆ دیپلۆماسی گشتیی، ئەمەیش دوژمنایەتیی تورکیا بەرامبەر بە ناوچەکە زیاتر ئەکات”.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …