١٦٧ دەزگای مێدیایی و رۆژنامەنووس داوای دەستەبجێ ئازادیی بۆ شیروان شیروانیی ئەکەن  

ئەمڕۆ١٧ دەزگای میدیایی و ١٥٠ رۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی، لە بەر سزادانی رۆژنامەنووس شێروان شێروانیی لەلایەن حکومەتی پارتییەوە، هەڵوێستی خۆیان بۆ رای گشتیی ئاشکرا کرد و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩٢٠٢٣/٧/٢٣ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا لە شاری سلێمانیی لە ماڵی سندی، بەیاننامەی دەزگا مێدیاییەکان و رۆژنامەنووسان لەلایەن کەمال رەئوف رۆژنامەنووس خوێندەوە و رایگەیاند، رۆژی ٢٠ـی تەممووزی ٢٠٢٣، جارێکیتر دادگای هەولێر، لەژێر هەژموون و فشاری دەسەڵاتێکی پۆلیسیی و داپڵۆسێنەردا، بەبێ هیچ پاساوێکی لۆژیکیی و لەسەر بنەمای تۆمەتێکی بێ بنەما و پڕوپووچ و بەبێ ئەوەی سکاڵای لەسەربێت رۆژنامەنووس (شێروان شێروانیی) بە چوار ساڵی تر زیندانیی سزا دا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە دەرخەری ئەوەیە هەرێمی کوردستان، کە رۆژ بە رۆژ لەبواری ئازادیی رادەربڕیین و ئازادیی رۆژنامەگەریی و ماف و دیموکراسیی پاشەکشێ ئەکات و بەهۆی حکومڕانییەکی نادادپەروەرانە و خێڵەکیی و دەسەڵاتێکی پۆلیسییەوە، بووە بە ژینگەیەکی مەترسییدار بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و سەربەخۆ.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە وەکو رۆژنامەنووسان، ئەم ستەمەی کە بەناوی یاسا و دادگاوە بەرامبەر هاوڕێ و هاوپیشەمان، رۆژنامەنووس شێروان شێروانیی کراوە، رەتدەکەینەوە و شەرمەزار و سەرکۆنەی ئەکەین، جەخت لە ماف و یاساکانی تایبەت بە ئازادیی رۆژنامەگەریی ئەکەینەوە و نابێت رۆژنامەنووس بە نەفەسی رق و کینەی خێڵەکیی و تۆڵەی سیاسییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، دەنگی خۆمان ئەخەینە پاڵ دەنگی ئازا و ئازادیی شێروان شێروانیی و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی (بەبێ مەرج) ئەکەین.

وتیشی، هەروەها پێمان وایە ئەم سزایە بەتەنها لەدژی خودی (شێروان) نییە، بەڵکوو بەرتەسککردنەوەی مەودای ئازادیی رۆژنامەگەریی و ئازادیی رادەربڕینە و پەیامێکی ئاشکرایە لە دەسەڵاتەوە بۆ هەموو دەنگە ئازاد و رەخنەگرەکان، شێروان شێروانیی باجی هەڵوێستە ئەخلاقیی و مرۆیی و نەتەوەییەکانی ئەدات، بۆیە دووپاتی ئەکەینەوە پێویستە هەموو ئەو لایەنانەی سەرەوە کە ناومان هێنان خۆیان بەرپرسیار ببینن و فشار دروستبکەن بۆئەوەی دەستبەجێ و (بەبێ مەرج) شێروان شێروانی ئازاد بکرێت.

ناوی ئەو ١٧ دەزگا مێدیاییە کە بەشداربوون بریتن لە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، دەزگای میدیایی شارپرێس، دەزگای میدیایی پۆلەتیک، ئاریەن تیڤی، دەزگای میدیایی زەمەن، دەزگای میدیایی ستاندار، ستێرک تیڤی، دەزگای میدیایی بوار، مەدیا خەبەر تیڤی، ڕادیۆی دەنگ، ڕۆژنامەی نەوژین، کۆمپانیای میدیایی چەتر، مۆجۆ کورد، وڵات میدیا، میدیای حەوت ڕۆژ, دەزگای میدیایی هاوڵاتی، ناوەندی غەزەلنووس.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …