فەد-کورد داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات لە بەرامبەر خیانەتی پارتی ھەڵوێستیان ھەبێت

فەد-کورد ناڕەزایی بەرامبەر خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند، “داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت”.

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر ھاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ داگیرکەران، فیدراسیۆنی کوردستانیانی ئازاد لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا (فەد-کورد)یش ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا ھاتووە، “پێش هەموو شتێک دەبێت ھەموو گەلی کوردستان، بەتایبەتی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەرامبەر ئەم خیانەتە بوەستنەوە، پارتی زۆر دەمێکە زیادەڕەوی دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک پشتیوانییەک بۆ دەوڵەتی تورکی فاشیست، داوای لێدەکات هێرش بکاتە سەر پێشەنگان و بزووتنەوەی ئازادیی.

فەد-کورد هێمای بۆ بۆ لێدوانێکی ئەم دواییەی سەرکردەیەکی پارتی ڕاکێشاوە، کە داوای لە دەوڵەتی تورک کردبوو بەرگریکارانی کوردستان بکاتە ئامانج و ڕایگەیاند، “عەلی عەونیی سەباری ئەوەی سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، وەک بەرپرسێکی دەوڵەتی تورک لەناو پارتی قسە دەکات”.

فەد-کورد لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا راشیگەیاندوە، “بە ناوی هەموو بەڕێوەبەرایەتی، ئەنجومەن و گروپە ئایینی و پێکهاتەکانمانەوە، بە توندی ئەو قسە دوژمنکارانەی ناو پارتی شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین لەوبارەیەوە هەڵوێستیان هەبێت”.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …