ئوزتورک: پێویستە ئەم رژێمە تاکەکەسیە تێکبشکێنین

هاکان ئوزتور سەرۆکی گشتی ئەهەپە رایگەیاند، ئەوان وەک هاوپەیمانی رەنج و ئازادی،سەرەتا رژێمی تاکەکەسی تێکدەشکێنن، دواتر بۆ چارەسەریکردنی کێشە بناغەییەکان تێدەکۆشن.

سەرۆکی گشتی ئەهەپە وتی، هاوپەیمانی رەنج ئازادی بۆ سەرۆککۆماری کاندیدی نەبوو و ئەمە دەرفەتێکی گرنگە و رایگەیاند، ئەوان دەرگای دیموکراسیان کردەوە.

هاکان ئوزتورک سەرۆکی گشتی پارتی بزوتنەوەی رەنجدەران (ئەهەپە)  بە ئاژانستی فورات نیوزی راگەیاندوە، ئەوان سەرقاڵی پرسێکی زۆر گەورەن و وتی، ” ئیدی هەموو کەسێک دەزانێت کە رژێمی یەککەسی لەنێو دەسپۆتیک و کردەوەی مەترسیداردایە. بابەتی بێکاریش هەیە. ماوەیەکی دیکە ئیدی مرۆڤەکان دەست لە گەڕان بەدوای کاردا هەڵدەگرن و هیوایان بە دۆزینەوەی کار نامێنێت. بۆیەش پێویستە ئێمە لەدژی رژێمی تاکەکەسی بوەستینەوە.”

‘ دەرفەتێکی گرنگمان بۆ هاتووەتە پێشەوە’

ئوزتورک راشیگەیاند کە وەک هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دیارینەکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی دەرفەتێکی گرنگە و وتی، ” لە ئێستادا بۆ ئەوەی هێزەکان یەکبگرن، بارودۆخێکی گونجار هەیە. پێویستە یەکبگرین و رژێمی تاکەکەسی لەناوببەین.”

سەرەتا دەسەڵات تێکدەشکێنین’

ئوزتورک رایگەیاند، سەرەتا حکومەتی نوێ پێک دێت و گۆڕانکاری ئەنجام دەدرێت و دواتر بۆ چارەسەری کێشەکانی دیکە تێدەکۆشن و وتی، ” لە تورکیا زۆر بابەت هەیە کە پێویستە بگۆڕدرێن. لە تەندروستی تاوەکو ئابوری، کێشەی جددی هەیە و ئێمە رێگەی چارەسەریمان هەیە. بەڵام بۆ تێکشکاندنی رژێمی تاکەکەسی، پێویستە ئێمە وەک ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی یەکبگرین. بۆیەش هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێویستە هەوڵی زۆر بدات.”

 

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *