“دەستێوەردانی سیاسیی لە دۆسیەی شێروان شێروانیی و گوهدار زێبارییدا دەكرێت”

رۆژنامەنووسان و چالاكوانان  لە شاری سلێمانیی گردبوونەوە، هەڵوێستی خۆیان لە بارەی سزادانەوەی شێروان شێروانیی و گوهداری زێباریی و بەرتەسکردنەوەی ئازادیی نیشاندا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، بەشێک لە رۆژنامەنووسان گردبوونەوەو بابان ئەنوەر بەیاننامەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانووسییدا رایانگەیاند، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم چاو و هۆش و بیریان بكەنەوە و ئەو هێڵە سوورە ببینن كە تێیان پەڕاندووە و ئەو قوربانیدانانەی خەڵكی باشووری كوردستان ببینن كە لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا داویانە.


ئەوەشی خستەروو، پێویستە حكومەت گوێ لە لە بەیاننامەو راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بگرێت سەبارەت بە دۆسیەی شێروان شێروانیی و ئازادیی رۆژنامەگەریی و رادەربڕین دەبێت لەوەش تێبگەن كە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، ئازادیی رۆژنامەوانیی پاشەكشەی گەورەی كردووە و ئەوەش جێگەی قبوڵكردن نییە.


ئەوەشی روونکردەوە، کە نوێترین پێشێلكاریی و بەكارهێنانی یاسا دژی رۆژنامەنووسان و چالاكوانان سزادانی شێروان شێروانیی و گوهدار زێبارییە و بەڕوونی دەستێوەردانی سیاسیی لە دۆسیەی شێروان شێروانیی و گوهدار زێبارییدا دەكرێت و دەیانەوێت بۆماوەیەكی زیتر لە زینداندا بیان هێڵنەو.


جەختیان لەوەشكردووە:” داوا لە دادگای پێداچوونەوە دەكەین ئەو هەڵە و پێشێلكارییە یاساییە راستبكەنەوە، تاوەكو نەمانی متمانەی خەڵك بە دادگاكان زیاتر قووڵ نەبێتەوە و سیمای كوردستان لە بەردەم كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناشیرینتر نەبێت وەك لەوەی كە ئێستا بوونی هەیە“.

 

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …