دوران کاڵکان هۆشداریی زۆرتوند بە پارتی دەدات

دوران کاڵکان لەبارەی پارتییەوە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات رایگەیاند “دەبێت پارتی نەڵێت چی بکەم پەیوەندیی بەخۆمەوە هەیە. با شتەکانی پێشوویان لەبیربێت. پێشتریش دەوڵەتی تورک ئەوانی خەڵەتاند، دەبێت پارتی یاریی بە ئاگر نەکات”.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە چاوپێکەوتنێکیدا لە مەدیا خەبەردا دوا و لەبارەی هاوکارییەکانی پارتی بۆ دەوڵەتی تورک هۆشدارییدای بەو پارتیی دا.

کاڵکان رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی بەو جۆرەیە کە سوێندی خواردووە پەکەکە لەناو ببات و وتی، “لەگەڵ هەموو دوژمنانی پەکەکە پەیوەندی و هاوپەیمانی ساز دەکەن. دوای ئەوەی کە پەکەکە شتێکی پێدەڵێت، دەگەڕێتەوە دەڵێت “لەدژی دوژمن قسە دەکەن’. تۆ هەموو شتێک بکەیت، هەموو جۆرە خیانەت و داردەستەییەک بکەیت، بەڵام با کەس هیچت پێنەڵێ، شتی بەو جۆرە لە کوێ هەیە؟”.

کاڵکان ئاماژەی بەوەکرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاریی دەوڵەتی تورکە و جەختیکردەوە، “لە ئێستا بەدواوە لە مەتینا، گارە، خنێرە. لە هەرکوێ هەنگاوێک بنێن و فیشەکێک بتەقێنن و پێشڕەوی بکەن، ئەوە دەبێتە مایەی هەڵگیرسانی شەڕ و دەبێت هەموو کەس ئەوە باش بزانێت”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …