ئیکۆنۆمیست: مەترسی هەرەسهێنانی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەئارادایە

جوانیتا گەرمیانی

لە ئەنجامى سیاسەتە خۆسەپێنییەکانی بنەماڵەى بارزانى، تا دێت مەترسییەکان سەر قەوارەى هەرێم زیاتر دەبن، رۆژنامەیەکی بەریتانیش ئاماژە بەوەدەکات، خەونی سەربەخۆیی کورد زۆور دوورە لە بەدیهاتن و ئەگەری هەرەسهێنانی قەوارەی هەرێم لەئارادایە.

لە چەند ساڵى ڕابردوودا و بە دیاریکراوى لە سەرەتاى هەناردەکردنى نەوتى هەرێم و گرێبەستى پەنجا ساڵە لەگەڵ دەوڵەتى تورکی داگیرکەر، هۆشدارییەکان بەو ئاڕاستەیە بوون پێویستە حکومەتى هەرێم لەگەڵ حکومەتى عێراق ڕێکبکەوێت و بەشێوەیەکى شەفاف و یاسایی نەوت هەناردە بکات، بەڵام بنەماڵەى بارزانى هەموو هۆشدارییەکانیان پێشتگوێ خست.

لەو چوارچێوەیەدا، دواى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى نێودەوڵەتى لە پاریس و دواتریش هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى کوردستان لەلایەن دادگاى فیدراڵیەوە، هەریمى کوردستان ڕووبەڕووى قەیرانێکى قورس بووتەوە و تەنانەت مەترسى هەڵوەشاندنەوەى قەوارى هەرێم بووەتە ڕۆژەفى ڕۆژنامە جیهانییەکانیش.

لە بارەى ڕەوشى سیاسی هەرێمى کوردستانەوە، رۆژنامەی ئیکۆنۆمیستی بەریتانی راپۆرتێکی بەناونیشانی “خەونی سەربەخۆیی کورد لەئێستادا لە هەموو کاتێک زیاترە دوورە لە بەدیهاتن” لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، خەونی سەربەخۆیی کورد زۆور دوورە لە بەدیهاتن و ئەگەری هەیە قەوارەی هەرێمی کوردستان شکستبهێنێت.

هاوکات، لە ناونیشانی لاوەکیشدا نوسیویەتی، لەکاتێکدا کوردەکان شەڕیانە، حکومەتی عێراقی خەریکی کۆنترۆڵکردنەوەی دەسەڵاتە، راپۆرتەکە باسی ئەوە دەکات کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ هەریمی کوردستان لە گەشانەوەیەکی بەردەوامدا بوو، بەڵام لەدوای ریفراندۆمی ٢٠١٧ەوە شەش ساڵە “خەونی سەربەخۆیی پوکاوەتەوە و ئێستاش دەسەڵاتدارانی عێراق خەریکی لەناوبردنی خەونی سەربەخۆیی کوردستانن.”

هەروەها باس لەوەشکراوە، دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا بەبێ بایەخ تەماشای خۆبەڕێوەبردنی كوردستان دەكەن، دوای ٣٠ ساڵ لەخۆبەڕێوەبردن، ئابوری‌و سنورو خاكی كێشەلەسەر ‌و سیاسەتەكانیان، تاڕادەیەكی زۆر بەرەو ئەوە دەچێت بگەڕێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی ناوەندیی، دیپلۆماتێكی ڕۆژئاوا كە چاودێری پەرەسەندنەكانی بەغدا دەكات، دەڵێت، “مەترسی هەرەسهێنانی پڕۆژەی هه‌رێمى كوردستان لەئارادایە”.

لەو چوارچێوەیەدا، لە په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست / وینسرۆپ ڕۆجەرز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ناکۆکێکانی نێوان پەدەکە و بەنەکە و چاکسازی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەڵێت، بەرژەوەندی حزبیی سەرکردەى حزبەکان تەواو کاریگەری لەسەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە داناوە.

هاوکات ئەو رۆژنامەنوس و شرۆڤەکارە ئەمریکیە لە راپۆرتەکەیدا دەشڵێت، ساڵێک بەسەر یاداشتنامەی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە تێپەڕیوە و چاکسازییەکانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە جێبەجێ نەکراوە و دەکرێت ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەرێم و هێزەکانی هاوپەیمانان دروست بکات.

لەگەڵ هاتنی مانگی ئەیلول ساڵێک بەسەر یاداشتنامەی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە تێدەپەڕێت و بەپێی وتەی چەند سەرچاویەکى ئاگاداری دۆخەکە، سەرەڕای پەکخستنی بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرپرسانی هەرێم پابەند نین بە ئەنجامدانی چاکسازییەکان لە ناو هێزی پێشمەرگە.

لە ئێستادا؛ هەرێمى کوردستان تا دێت دەسەڵاتەکانى لە دەست دەکات، نەک تەنیا لە ڕادەستکردنى نەوت و گاز و خاڵە سنورییەکان، لە ئاستى ناوچە جێناکۆکەکان پەدەکە دەنگى کوردى پەرتەوازە کرد بۆ هەڵبژاردنى ئایندەى ئەنجومەنى پارێزگانى عێراق، دۆخى کورد پێی ناوەتە قۆناغێکی جیاوازەوە، حەشدى کوردى لە خورماتوو دروستکراوە بۆ لێدان لە پێگە و سنگى کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان، ئەمەش بەهۆى سیاسەتە خۆسەپێنەکانى پەدەکەوە.  

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …