دژی داگیرکاری سمینارێک ئەنجام درا

 

لە ژێر درووشمی دژ بە داگیرکاری و خیانەت کوردستان بپارێزە سمینارێک لە کەرکوک ئەنجامدرا، تێدا باس لە هێرش و داگیرکارییەکانی سەر کوردستان کرا.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٠/١٢/٢٠٢٢ لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە شاری کەرکوک سمینارێک بۆ هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەلام عەبدوڵلا ڕێکخرا، بە ئامادەبوونی  بەشێک لە پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کەسایەتیی شارەکە بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای سمینارەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان. پاشان سەلام عەبدوڵلا  هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی  تیشکی خستە سەر ئەو هێرشە داگیرکاریانەی کە دەکرێتە سەر کوردستان، چ لە ڕووی سەربازی، کەلتووری و ئابووریەوە.

سەلام عەبدوڵلا ڕاشیگەیاند: کە سیستەمی تەڤگەری ئازادیی ئەڵتەرناتیڤی سیستەمی ئێستایە وە دەتوانێ کێشە چەق بەستوەکانی عێراق چارەسەر بکات وە دەرگای تەڤگەری ئازادییش کراوەیە، بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراو گرووپەکان، بۆ ئەوەی لەناو ئەم سیستەمدا هەمووان بەیەکگرتووی و هەرکەس بەڕەنگی  خۆی داوای مافە ڕەواکانی خۆی و گەلەکەی بکات.

لە کۆتایشدا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی وتی: بێدەنگ بوونی گەل و لایەنەکان لە ئاست ئەم هێرش و داگیرکاریانە کە دەکریتە سەر کوردستان

دەبێتە هۆی لەناوچونی هەموو ئەو دەست کەوتانەی کە بەخوێنی شەهیدان بەرهەم هێنراون.

 

س-ع

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *