پەیمانگەیەکی ئەمریکیی؛ نائومێد بوونی ئەمریکای لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیاند

پەیمانگەیەکی ئەمریکیی رایگەیاند، هەوڵەکانی چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم، لەبەر هەژموونی حیزبیی‌  و گەندەڵیی ‌ شکستی هێناوە.

پەیمانگەیەکی ئەمریکیی بۆ کاورباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەئەکات، ئەو یاداشتە لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگەدا کراوە ، مانگی ئەیلول کۆتایی پێدێت.

جەختکراوەتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە پابەندنی ڕێککەوتنەوەکە نەبووە، وەزارەتەکەش ناتوانێت رێگریی لەسیاسەتی بەرژەوەندییخوازیی حیزبیی بکەن، بۆیە چاکسازیی پێشمەرگە ئەگەرێکی  دورە.

پەیمانگەکە هێما بۆەوەشکراوە، بەهۆی شکستی سەرکردە سیاسییەکانی کورد لەگەڵ چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاکامی مەترسییداری ئەبێت، ئەو یاریی‌ و کاتک بەفیڕۆدانەی سەرکردە کوردەکان قازانجی نییە و ڕۆژئاواییەکان لە بارەی یەکێتیی ‌و پارتی نا ئومێد بوونە.

باسی لەوەکردوە، لەئێستادا ئەمریکا مانگانە نزیکەی 20 میلیۆن دۆلار بۆ مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دابین ئەکات، هێشتا چەندین کێشەی گرنگ چارەسەرنەکراون؛ پارتی و یەکێتیی لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە 50 هەزار پێشمەرگەیان لەژێر دەستیاندایە.

پەیمانگەی ئەمریکیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست راشیگەیاندوە: زۆر لەو چاوپێکەونانەی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەکێتیی دا، بەمەبەستی  پڕۆسەی چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگە کراون، ئەوە دەردەخات ئەو دوو هێزە ئامادەنین پێکەوە کاربکەن، جگەلەوەی ژمارەیەکی زۆر لەپێشمەرگەی بەتەمەن بەهۆی لایەنگریی حیزبیی‌ و خزمەخزمێنەوە لەپڕۆسەی دامەزراندنی هێزەکانی پێشمەرگەدا جێگەیان کراوەتەوە، ئەمەش وادەکات پڕۆسەی چاکسازیی لەو هێزانەدا بەرەو شکستبهێنێت.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …