کۆمیتەی شلێر تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک لە عەفرینی داگیرکراو شەرمەزارئەکات

کۆمیتەی شلێر تاوانی دەسترێژیکردنە سەر منداڵێکی ١٣ ساڵ لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە عەفرین شەرمەزارئەکات و راشیگەیاند، بەهۆی نەبوونی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییەوە، تاوانەکان دژی منداڵان زیادکردوە.

 چەتەکانی “حەمزات”ی سەر بە داگیرکەری تورک، دەستدرێژی سێکسیی ئەکەنە سەر منداڵێکی ١٣ ساڵ لە گوندی جوقە لە عەفرینی داگیرکراو، کۆمیتەی شلێر بۆ مافەکانی منداڵان، ئەمڕۆ یەک شەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئەم تاوانەی شەرمەزارکرد، ڕاگەیاندراوەکە لە پارکی شاری قامیشلۆ لەلایەن ئەندامی کۆمەڵەکە، جولیا خەلۆ خوێنرایەوە.

جولیا ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژانە ڕاگەیاندراو بڵاودەبنەوە بۆ ئاشکراکردنی تاوانی چەتەکانی داگیرکەری تورک، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانێک ڕووبدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، تاوان و پێشێلکارییەکان دژی منداڵان لە هەرێمە داگیرکراوەکان تادێت زیاتر ئەبن، ڕۆژانە منداڵان ڕووبەڕووی کوشتن و قڕکردن ئەبنەوە.

کۆمیتەکە  جەختی لە سەر دوایین تاوانی دەسترێژیی کردە سەر دژی منداڵێکی ١٣ ساڵ کردوەتەوە و و وتی: “ئەمە تازە نییە، ڕۆژانە دووبارە ئەبێتەوە، بەهۆی نەبوونی ڕاگەیاندن لە هەرێمە داگیرکراوەکان چەندین پێشێلکاریی دژی منداڵان لە هەرێمە داگیرکراوەکان ڕووئەدەن، هەرچەند ڕۆژانە لیژنەی نێودەوڵەتیی پێکدێت، بۆ چاودێریی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بەڵام هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە”.

هەروەها کۆمیتەکە ڕەخنەی لە بێدەنگیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ گرت و گوتی: پێویستە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بێدەنگیی بشکێنن و هەڵوێست وەربگرن بەرامبەر کوشتن و لاقەکردنی مناڵان”.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …