هێزەکانی دەوڵەتی تورک، ٣ هاووڵاتییان لە کانتۆنی داگیرکراوی گرێ سپی رفاند. ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە زاری سەرچاوەکانی کانتۆنی گرێ سپی بڵاویکردەوە، چەتەکانی 'پۆلیسی سەربازیی' سەر بە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گەڕەکی محەتە لە شاری گرێ سپی و ٣ هاووڵاتییان بەناوەکانی سەردار ئەحمەد (27 ساڵ)، ئیمار ئەحمەد (15 ساڵ) و نوران ئەحمەد (19) ساڵ رفاند. ئەو ناوچانەی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، دانیشتوانەکەی رۆژانە رووبەڕووی تاوانی کوشتن و ڕفاندن دەبنەوە.