لەهێرشەکانی سوپای تورکدا بۆ هەرێمی کوردستان، ١٤٧هاووڵاتیی مەدەنیی شەهید و ٢١٩ هاووڵاتیی بریندار بوون و ١٥٨ گوندیش چۆڵکراون.
لقی کوردستانی عێراقی رێکخراوی سی پی تی، راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لە هەشت ساڵی رابردوودا بەردەوام ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی مەدەنیی و ناوچەکانی نیشتەجێبوون، لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا کراونەتە ئامانج و کوژراو بریدناری لێکەوتووەتەوە.
رێکخراوەکە جەخت لەوە ئەکاتەوە: لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٥ وە تا ئیستا، ١٤٧هاووڵاتیی مەدەنیی بەهۆی بۆردوومەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە هەرێمی کوردستان شەهید بوون، ٢١٩ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەیەکی زۆری گوند و دیهاتەکانی هەرێم زیانیان پێگەیشتوە و بۆردوومانکراون، بەهۆی ئەو هێرشانەوە لە مانگی ئابی ٢٠١٥ەوە تا ئیستا ١٥٨ گوند چۆڵکراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تا ئیستادا ٦٠٠ گوندی ناوچە سنوورییەکان هەڕەشەری چۆڵکردنیان لەسەرە.