پارتیی لەهەوڵی داگیرکردنەوەی شەنگال و رێگەی ئاورێشم دا

 ئا: باران رەختە

توێژەرێک باس لە گرنگیی پەیوەندیی قەزای شنگال لەگەڵ پڕۆژەی رێگای ئاوریشم ئەکات، جەختی لەوەکردەوە کە حکومەتی هەرێم و پارتیی هەوڵئەدات بۆ زۆر ئامانج دەستبەسەر شەنگالدا بگرێت.

عیسا سەعدۆ توێژەری بواری ئێزیدییەکان، لە چاوپێکەوتنێکیدا وتی “یەکێک لە گرنگترین ناوچەکانی بەستنەوەی عێراق بە سوریاوە قەزای شنگالە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “دەستبەسەرداگرتنی شەنگال بە واتای کۆنترۆڵکردنی ڕەبیعە و تەلعەفەرە، بەمجۆرە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیاش دا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کۆنتڕۆڵکردنی شەنگال و ڕەبیعە لەلایەن حیزبە کوردەییەکانەوە بە مانای پچڕانی تەواوەتی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا دێت و بەمجۆرە ئەمەش مەترسی لەسەر پرۆژەی ڕێگای ئاوریشم دروستدەکات کە بە ڕێگەی شنگالدا تێدەپەڕێت کە تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە”.

ئەو توێژەرە ڕوونیشکردەوە، بە دەستبەسەرداگرتنی شەنگال لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، سەرجەم سنوورەکانی عێراق و تورکیا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەستی بەسەردا دەگرێت، هەروەها بەشێکی گرنگی سنووری عێراق لەگەڵ سوریا دەبڕێت”.

راشیگەیاند، “لەبیرمان ناچێت شەنگال بە ڕێگای نێودەوڵەتیی 47 تێدەپەڕێت، کە ڕاستەوخۆ دەچێتە سوریا؛ ئەم ڕێگایە لەسەر ناوچەیەکی ستراتیژیی دروستکراوە، بەو پێیەی لە باشووری شاخەکەوە تێدەپەڕێت”.

محەمەد شەبەکیی جێگری پێشووی پارێزگاری نەینەوا، بە یەکێک لە مێدیا عەرەبییەکانی راگەیاندبوو: پارتی دیموکراتی کوردستان بییرلەوە ئەکاتەوە کۆنتڕۆڵی تەواوی شەنگال-بکات لە رووی دەسەڵات و ئیدارەییەوە، ئەمەیش رەهەندێکی ستراتیژیی هەڵدەگرێت، بەگوێرەی ئەوەی هەوڵدەدات دەستبەسەر شەنگال دا بگرێت و ناوچەیەک بدۆزێتەوە کە لە رێگەیەوە رێگاگەشە و ئەو کەناڵە وشکە کۆنترۆڵ بکات.

هێمای بۆ ئەوەشکردبوو، ئەو کەناڵە وشکەی کە لە نێوان شەنگال و تەلعەفەردا تێدەپەڕن، بەرەو سێگۆشەی عێراقی-سوریا-تورکیا نوێنەرایەتیی ئەکەن، پاڵ بە مەسعود بارزانییەوە ئەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچانەی پێشتر ئاماژەیان پێکرا بۆ بەدەستهێنانی سوودی کەسیی، لە رووی ئابوورییەوە ئەمە عێراق ئەخنکێنێت و بەم هۆیەوە ئەیەوێت موزایەدە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی بکات.

هەروەها پێشتر ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پارلمانی عێراق، زەینەب ئەلموسەوی هۆشداریی دا لە هەوڵەکانی بارزانیی بۆ کۆنترۆڵکردنی قەزای شەنگال، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە کۆنترۆڵکردنی شەنگال بە واتای کۆنتڕۆڵکردنی پڕۆژەی ڕێگای ئاوریشم بە شێوەیەک یان شێوازێکی ترە کە عێراق بە تورکیاوە دەبەستێتەوە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …