كهمێك پێش ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک، نزیک سەیرانگەی گۆڵێ له سنووری قەزای پێنجوێنی سەر بەپرێزگای سلێمانیی دەستی بە بۆردومان کرد.
هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز رایگهیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کێڵگەیەکی لە نزیک سەیرانگەی گۆڵێ بۆردومان کردوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز، ئاماژەی بە هیچ زیانێکی گیانیی و ماددەیی، ئەو بۆردوومانە نەکرد.
رۆژی ههینی 11ی ئابی 2023 لهسهر رێگای پێنجوێن- ناڵپارێز فڕۆكهی بێفڕۆكهوانی توركیی ئۆتۆمبێلێكی بۆردوومان كرد و بههۆیهوه سێ هاووڵاتیی مەدەنیی لە ئۆتۆمبێلهكەدا گیانیان لهدهست دا.