“ئامانجی گۆشەگیریی ڕێگرییکردنە لە جێبەجێبوونی فیکری عەبدوڵڵا ئۆجالان”

گوڵجان کاچماز سایگیت، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی وان رایگەیاند، ئامانجی ئەو گۆشەگیرییە ڕێگرییکردنە لە جێبەجێ بوونی فیکری عەبدوڵڵا ئۆجالان.

گوڵجان کاچماز سایگیت، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی وان بە ئاژانسی هەواڵی فورات-ی رایگەیاند، ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیریی توند بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە و وتی: هەم وەک پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، هەمیش وەک چالاکوانانی تەژەئا لەپێناو هەڵگرتن و کۆتایی ھێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە.

سایگیت ڕوونیشیکردەوە، هەڵمەتەکە ٦ مانگ دەخایەنێت و تا ٨ی ئادار بەردەوام دەبێت و وتی: “بناغەی سەرەکی ئەم هەڵمەتە، سیاسەتی گۆشەگیرییە کە بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە و لە هەمان کاتیشدا بەتەواوەتی بە کۆمەڵگادا بڵاوکراوەتەوە. بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، دەیانەوێت ڕێگریی لە جێبەجێکردنی فیکری بکرێت، ھەربۆیە گۆشەگیری ڕەھای توندکراو دەسەپێندرێت، ئەنجامدانی دیدار بەو واتایەیە کە لە ڕێگەی ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان هەم بۆ گەلی تورکیا و هەم بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی بەشەڕ دێت و ئاشتیی دەستەبەر دەبێت. هەربۆیە لە پێناو کۆتاییهێنان بەم گۆشەگیرییە و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ئێمە بەتایبەتی ژنان، کاری زۆر جددیی ئەنجام دەدەین. ئەوە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانمان”.

ئەو پەلەمانتارەی پارتی چەپی سەوز ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، بە هەموو کۆمەڵگاشدا بڵاوکراوەتەوە و وتی: گۆشەگیریی گۆڕاوە بۆ دۆخێکی لەوجۆرە کە ئێستا هەوڵ دەدەن مێشکیشمان گۆشەگیر بکەن. لە زیندانەکاندا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و ڕێگریی لە سیاسەتی دیموکراتیک دەکرێت. ئێمە باش دەزانین کە سەپاندنی ئەم سیاسە گۆشەگیرکردنانە شەڕی بەدواوەیە و سیاسەتەکانی شەڕ قووڵتر دەکاتەوە، کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆشەگیریی ئاشتیی لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت، ئەمە یەکێکە لە بوارە سەرەکییەکانی تێکۆشانمان. بۆ ئەوەی کۆتایی بە سیاسەتەکانی گۆشەگیریی بھێنرێت و مافەکانی کورد لە دەستووری ھەمیشەیی نوێدا مسۆگەر بکرێن و بچەسپێندرێن، لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.

هەروەها چێکی بکە

د. دریڤەر: بە پێش چاوی جیهانەوە دادپەروەریی لە ئیمراڵیدا لە باردەبرێت

مامۆستا لە زانکۆیی ڕیدینگ د. دییپا دریڤەر بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر بە گۆشەگیری ڕەخنەکرد و …