زانیاریی مەترسیدار لەبارەی خەرجی موچەی باشورەوە

بە پێێ ڕاپۆرتێکی تایبەتی دەزگای ستاندارد کە بڵاکراوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت: خەرجی شاڵاوە داگیرکارییەکەی تورکیا لە مووچەی خەڵکیی باشوورەوە خەرجدەکرێت
سەردانەکەی وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ تورکیا و کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان بۆ قسەکردن بووە لەسەر خەرجی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی سوپای تورکیا لە هەرێم.
ئەو دەسگایە ئەوەشی باسکردووە: ئەگەرچی دوای سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ تورکیا، وابڵاوکرایەوە کە بۆ تاوتوێی پرسی وزە و گفتوگۆبوە بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە پەکەکە، بەڵام بەگوێرەی زانیاری ستاندەر، پێش سەردانەکە تورکیا بڕیاری خۆی دابوو کە ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات، سەردانەکە تەنیا بۆ ئەوەبوو کۆی بودجەی ئۆپەراسیۆنەکە بخرێتە سەر حکومەتی ھەرێم، ئەمەش بە بیانووی دابەزینی لیرە و کێشە ئابورییەکانی تورکیا.
ئەوەش هاتووە: تورکیا وتویەتی دوژمنێکی ھاوبەش ھەیە و دەبێت لایەک خەرجیەکەی دابین بکات، لایەکی تریش بە مەیدانی شەڕەکە ئەنجام بدات، وەک دەردەکەوێت تورکیا لایەنە مەیدانیەکەی خستۆتە ئەستۆی خۆی.جێی باسە لەگەڵ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا، وەزیری بەرگری وڵاتەکە ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری دۆستەکانمان ئەنجامبدەدەین.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *