دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هاووڵاتییانی مەدەنیی گردبوونەوەیەک بەڕێووەچوو

دژی هێرشەکانی درۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە هاووڵاتییانی مەدەنیی لە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەکەن ئامانج و شەهیدیان ئەکەن گربوونەوەیەک لە شاری سلێمانیی بەڕێووەچوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانیی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان گردبوونەوە و هێرشەکانی تورکیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنیی شەرمەزا کرد، جومعە کەریم لە گردبوونەوەکەدا وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دا، دوێنێ هاووڵاتییەکی مەدەنیی لەو هێرشە تیرۆرستییەی دەوڵەتی تورک  بۆسەر هاووڵاتییانی باشووری کوردستان ئەنجامیان داوە هاووڵاتییەک شەهید بوو. فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و درۆنەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکارە باشوری کوردستان بۆردومان ئەکەن و ئەوە پێشلکردنی ئاسمان و زەمینی عێراقە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە.

داوایشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، سەروەریی خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە پێشلکارییەکانی دەوڵەتی تورک بپارێزن، ئەوەی دەوڵەتی تورک ئەیاکات پێشلکردنی سەروەریی زەمین و ئاسمانی عێراقە.

ئاماژەی شی بۆ ئەوە کرد، دیاردەی کوشتنی ژنان و هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان زیادی کردوە، هاووڵاتییان لە سەر و ماڵی خۆیان دڵنیانین.

 

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …