هونەرمەند میرساز: رێبەرایەتی سەرنجی لەسەر پێکەوە ژیان بوو

هونەرمەند دەلیل میرساز رایگەیاند، کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەو شتەی تێکشکاند کە دەسەپێندرا و بە پێداگری لەسەر زمان، کولتور و ناسنامەی هەر گەلێک گرنگی بە پێکەوە ژیان دەدا.

هونەرمەند دەلیل میرساز قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە رێگەی کولتورەوە دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کردووە. دەلیل میرساز رایگەیاند، کە عەبدوڵا ئۆجالان ژیانی وەک کولتورێک هەڵسەنگاند، ئەوەی بۆ خۆی بە بنەماگرت کە کۆمەڵگا و ژیانێکی بەهێز بونیاد بنێت و وتی، “بونیادنانی کولتورێکی بەهێز بەر لە هەموو شتێک لە رێگەی ئافراندنی کەسایەتی بەهێز دەبێت. هەربۆیە بناغەی کولتوری کۆمەڵایەتی دانا. دامەزراندنی گروپی سەرەتایی لە رێگەی دامەزراندنی کولتوریەوەبوو. کۆڵەکەی کولتورێکی بەو جۆرەی دانا کە ئازادی مرۆڤ و کۆمەڵگەی بە بنەما دەگرت“.

کولتورە جیاجیاکان بە یەک گەیاند

میرساز بە بیریهێنایەوە کە نەک هەر لە سەر کولتوری کوردان قۆۆڵبوونەوەی هەبوو، خاوەنی رێبازێکی بەو جۆرەیە کە جیاوازییە کولتوریەکانی بۆ خۆی کردووەتە بنەما و وتی، “وەک چەپکە گوڵێک کە رەنگی جیاجیا لە خۆیدا کۆدەکاتەوە. نەک هەر گروپی سەرەتایی، هەروەها لە هاتنی رێبەرایەتی بۆ سوریاشدا ئەو رەنگینیەی کولتوری دەتوانرێت ببینرێت. کاری هونەریش تێکەڵ بە کارە کولتوریەکان کرا. لە ئەرشیڤەکاندا وێنەی زۆر کۆن هەیە. بە هاتن بۆ لوبنان کاری کولتوری و هونەریش دەستیپێکرد. بێگومان بە خۆگەیاندن بە گەلی فەلەستین رەنگینی گەلان لە کولتور و هونەردا نیشان دەدات”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …