پەیامی ئەیھان سەعید بۆ لایەنەکان لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو وەدات دھۆکی:

ئەگەر یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکان فریای خەڵکی خۆیان نەکەون لە بادینان و ھەلوێستی جدی بەرامبەر پارتی وەرنەگرن لە داھاتودا بارەگاکانیان چۆڵ دەبن!! دڵنیابن چەقی گۆڕانکاریەکان و ھاوسەنگی ھێز بۆ گۆڕینی سيستەمی حوکمڕانی لە بادینان.

ئەوانەی ئاگاداری گۆڕانکاریەکانی جاددەی بادینانن، دەزانن پارتی چەندە پێی نارحەت و ترساوە بە ھۆیەی ئەو دەڤەرە بە موڵکی تاپۆکراوی خۆیان ئەزانن و لە کۆی ٤٥ کۆرسی پەرلەمانیاین لەم خولەدا زیاتر لە ٣٠ کۆرسیان لە دەڤەری بادینانن، نەرازایەتی و جولەی سیاسی لە بادینان واتە گۆڕینی ھاوسەنگی ھێز کە لە بەرژەوەندی پارتیدا نیە و لایەنەکانی دیکە ئەو کۆرسیانە بەدەست دێنن.

ترساندن و دەستگیرکردنی چالاکوانان و مامۆستایان و خەڵکی ناڕازی لەلایەن حکومەتی خۆجێی دهۆکەوە دەرخەری ئەوەیە، کە بادینان ناڕازییە و چیتر خەڵکی بادینان پارتیان قبوڵ نیە و لێ یاخییە، پێویسته لایەنەکان بە پرۆژەو بەڕنامە ئەو خەڵکە بگرنە ئامێز

ئەگەر یەکێتی یەک توز رێزی بادینانی لە لا ھەبێت بەھانای بەرپرس و کادرەکانی خۆی دەچێت کە رۆژانە دەرفێنرێن و بە بیانوی بێ بنەما زیندانی دەکرێن، پێویستە گۆڕانیش لەسەر ھەلسۆراوە زیندانیکراوەکانی خۆی کە چەندین مانگە لە زیندانان بھێتە جواب.

راستە بەیاننامە و قسە لەسەر ئاستی فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانا ھەبوو، بەڵام ئەمە بۆ ھێزێکی وەکو پارتی کە لە ئەلف بائی دیموکراسیەت نازانن جێگەی بایەخ نیە، بۆیە دەبێت لە ئاستێکی باڵاتر کە ئەنجامی ھەبێت ھەلوێست وەربگرن.

دوسیەی زیندانیانی بادینان ئەوەندە نادیموکراسی و نایاساییە نەک خەلکی کوردستان، بەڵکو نوێنەرانی زۆرینەی ولاتان و رێکخراوە جیھانیەکانیش دەزانن زیندانیانی بادینان لەسەر بیروڕای جیاواز و نارازیەتیەکانیان زیندانیکراون و لەسەر ئەمە بەیاننامەشیان ھەبووە، بۆیە پێویستە گۆڕان و یەکێتی وەکو دوو ھێزی سەرەکی پێکھێنەری حکومەتی ھەرێم لە ئاستی بەیاننامە دەرچن و لە ئەنجومەنی وەزیران ھەلوێستیان ھەبێت و تا ئاستی کشانەوە لە حکومەت برون.

لایەنە سیاسیەکانی دیکەش کە بەشدارن لە پرۆسەی سیاسی ھەرێمدا و ئوپوزسیۆنن دەبێت چالاکی مەدەنی فعلی ئەنجامبدەن، بە تایبەتی ھەزاران لایەنگرانی خۆیان لە ھەولێرو بادینان بێننە سەر جاددە و ئەگەر نەشتوانن بکەواتە یان ئەم دوسیەیە بۆیان گرنگ نیە یاخۆد ئەوەندە پێگەیان لاوازە ناتوانن سەد کەسێکیش بێنە سەر جاددە.

دڵنیابن چەقی گۆڕانکاریەکان و ھاوسەنگی ھێز بۆ گۆڕینی سيستەمی حوکمڕانی لە بادینانە.

ئەیھان سەعید

١٣ی ئابی ٢٠٢١

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *