دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و ئەندامێكی داعش دەستگیركران

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێزێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەگژداچوونەوەی تیرۆر توانیویەتی سێ تۆمەتبار دەستگیربكات كە یەكێكیان ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە

ئەمڕۆ یەک شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاویكردەوە و تیایدا هاتووە:” لە رێگەی زانیارییە وردەكانی دەزگای هەواڵگرییەوە لە پارێزگای دیالە و بەغداد، سێ تۆمەتبار دەستگیركران دووانیان بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان بوون و ئەوەی دیكەیان ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بووە“. 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: کاتێک ئەو دوو بازرگانە گیران دەست بەسەر بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەردا گیرا،  بە گوێرەی ماددەكانی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …