داوادەکەن لەماوەی ٢٤کاتژمیرادا ئەندامەکانیان ئازادبکرێن، کە لە ١١ی مانگ و رۆژی جیهانی داگیرکاریدا دەست بەسەرکران.

تەڤگەری ئازادیی لە بارەگای خۆی لە گەرەکی چوارباغ لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا، شەهێن محمد هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ئێمە لەڕۆژی لەرۆژی ١١/٦/٢٠٢٢لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکمان ئەنجامدا سەبارەت بەداگیرکاری کە هاوکات لە بەشێکی وڵاتانی ئەورووپی ئەو گردبوونەویە ئەنجامدرابوو.

وتیشی: لە کاتێکدا ئێمە مۆڵەتمان بۆ ئەو گردبوونەوەیە وەرگرتبوو، بەڵام لە کاتی لێدوان خوێندنەوە بێ ئەوەی هیچ شتێک ڕووبدات، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کرد بە داری کارەبای و و بۆمی فرمێسک ڕێژ.

شەهێن محمد ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە هەرچی زووە ئەندامەکانمان ئازادبکرێن لە ماوەی ٢٤کاتژمیردا، ئەینا هەڵوێستی ترمان دەبێت و چالاکی جۆربەجۆر ئەنجامدەدەین.

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *