دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق رێز لە ئیرادەی ئازادی ئێزیدییەکان بگرن

لە نۆ ھەمین ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکاندا، دەبێت نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی عێراق، رێز لە ئیرادەی ئازادی ئێزیدییەکان بگرن.

٩ ساڵ لەمەوبەر لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، ھێزی تاریک و رەشەکوژیی داعش، بە ھاوکاریی دەوڵەتی ئەکەپە و ھاوکارە ئاشکرا و نھێنییەکانی، ھێرشی سەر شەنگال و گوند و ناوچەکانی ئێزیدییەکانیان کرد. ھێزەکانی پارتیش کە ئەرکیان پاراستنی ناوچەکە بوو، بێ ھیچ بەرگرییەک لەناوچەکە ھەڵاتن، بەم شێوەیە رەسەنتریین و دێرینتریین گەلی باوەرمەندی ئێزیدیی کە مێژوویەکە ھێرشی دەکرێتەسەرو لەناو ناچێت، بێ پاراستن جێ ھێڵدران و کەوتنە بەر شاڵاوی دڕندانە و بەھەزاران ژن و منداڵ کۆمەڵکوژکران و رفێندران و کڕیین فرۆشتنیان پێوەکرا، کۆمەڵکوژیی ٣ ئاب کە بە فرمانی ٧٤ ھەمینی سەر ئێزیدیییان ناسراوە، ھەموو دونیای ھەژاند، ئەمڕۆ دوای نۆ ساڵ لەو مەرگەساتە بێ وێنەیەدا، ھێشتا ھەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان ھەڵ ئەدرێنەوە و تەواو نابن و ھێشتا ھەزاران کچ و ژن و منداڵ بێ سەروشوێنن؟ ھێشتا تاوانباران و ئەوانەی ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان لەسەرشان بوو ھیچ لێ پێچینەوەیەکیان لەگەڵ نەکراوە، بەڵکو ئەو ھێزە ھەڵاتوانە لەھەوڵی پیلانگێڕییدان، لەولاشەوە دەوڵەتی فاشستی تورک، تۆڵەی شکستی داعش لە ئێزیدییە بەرخۆدێرەکان دەکاتەوە و بەردەوام ھێرشیان دەکاتەسەر، تائێستا چەندین پێشەنگی ئێزیدیی و ھاووڵاتیی مەدەنیی شەھید و بریندار کردووە، دەسەڵاتدارانی پارتیش بەردەوام  لەناو پیلانگێڕیی و شەرێکی تایبەتدان بۆ گێرانەوەی شەنگال و ئێزیدییەکان بۆ سەردەمی کۆیلایەتیی و چەوساندنەوە؟

گەلی ئێزیدیی بڕیاری خۆی داوە، ئەنجومەن و سیستمی بەڕێوەبەریی و ھێزی پاراستنی خۆی بونیاد ناوە، ئێزیدییەکان چتر سەرباز و خزمەتکاری کەس نیین، بەڵکو  بۆ شەنگال و بۆ ھەرێمەکەش بوونەتە  بناغەی سیستمێکی دیموکراتیی و ھێز و خۆڕاگریی لەبەرامبەر تیرۆرستان و ھێزە دەسەڵات گەراکان.

ھێشتنەوەی ئێزیدییەکان لەکەمپەکان و ھاوکاریی نەکردنی خەڵکی شەنگال و ناوچەکانی ئێزیدیی نشین و ھەوڵدان  بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنی ٩ی تشرینی دووەم  لە نێوان پارتی و حکومەتی عێراق دا، مانای بەردەوامیی دانە بەفەرمانی نوێ و کۆمەڵکوژیی بەردەوام، دەبێت ھێز و لایەنە ئازادییخوازەکان لە باشوری کوردستان و عێراق ھاوکار و پشتیوانیی بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی سەر ئێزیدییەکان بن و رێز لە ئیرادە و بڕیاری ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی و پێشەنگانی ئێزیدیی بگرن کە بۆ ماوەی نۆساڵە خۆڕاگریی و بەرخۆدان دەکەن لەبەرامبەر تێرۆرستان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و داعشە دڕندەکان.

کوردستان بێ شەنگالی  ئازاد نابێت

بژی بەرخۆدان و ئیرادەی ئازادی ئێزیدخان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

٢٠٢٣/٨/٢

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …