لە ئاوەکانی فەڕەنسادا ٧٠ کۆچبەری کورد، داوای هاوکاری دەکەن، هەموو کۆچبەرەکان هاوڵاتی باشووری ھەرێمی کوردستانن.
رۆژنامەنووس رەنج پشدەری ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بەلەمی لاستیکی کۆچبەران لە ئاوەکانی فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێککەوتوون، بەلەمێکیان بەسەلامەتی گەیشتووە، بەڵام بەلەمی دووەم کە ٧٠ کۆچبەری کوردی لەسەرە بەھۆی شەپۆلی دەریاوە دووچاری مەترسیبوون و بەلەمەکەیان لەکارکەوتووە و سوتەمەنییان پێنەماوە .
ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو کۆچبەرەکان هاوڵاتی باشوری کوردستان و منداڵیشیان لەگەڵدایە.