دەستپێشخەریی عەرەبیی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بۆچی و چۆن؟

موحسین عەوەزەڵا/سەرنووسەری ڕۆژنامەی شەمس نیوز

گەلێک لە دۆستان، هۆکاری دەستپێکردنی دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان (کە بە سەربەرزییەوە خۆیشم ئەندامی ئەم دەستپێشخەرییەم) دەپرسن، هەروەها لەبارەی هۆکاری بەشداریی من لەم دەستپێشخەرییەدا و ئەو ڕۆڵانەی کە دەتوانێت بیگێڕێت پرسیار دەکەن، لە وەڵامی ئەمانەشدا دەتوانم بڵێم، ئەم دەستپێشخەرییە لەدژی سیاسەتی توندی دەسەڵاتداری تورکیایە، کە ماوەی ٢٢ساڵە سەپاندوویەتی بەسەر کەسایەتییەکی زیندانییکراودا.

لە ٢٢ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بیرۆکەی دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەکی عەرەبیی بۆ ئازادیی ئۆجالان، دەستیپێکرد، ئەمەش دوابەدوای ڕاوێژ و گفتوگۆیەک لەنێوان کۆمەڵێک ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووسی میسری هاتە ئاراوە و لەسەر ئەو خاڵە ساغ بووینەوە، کە لەم بوارەدا ڕۆڵ بگێڕین و لۆبی بکەین تا بتوانین فشار بخەینە سەر تورکیا بۆ ئەوەی دەستدرێژیی و پێشلکارییەکانی لە دژی گەلی کورد و عەبدوڵا ئۆجالان ڕیسوا بکەین و کۆتاییان پێ بهێنین.

ڕۆشنبیر و چالاکوانانێکی زۆری عەرەب، بەشداری ئەم دەستپێشخەرییە بوون،  کە لە میسر دامەزرا، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوان گەلی کورد و گەلی عەرەبدا هەیە، كە ساڵانێکی دوور و درێژە تورکیا دەیەوێت ناکۆکیی لەنێوان گەلی کورد و گەلی عەرەبدا دروست بکات و لەیەکتریان داببڕێت، ئەگەرچی هەندێک جار ئەم سیاسەتەی تورکیا، ئەنجامگیریش بووبێت، بەڵام ئەم دەستپێشخەرییە دەیەوێت ببێتە پردێک لەنێوان گەلی کورد و گەلی عەرەبدا و بیانگەێنێتەوە بەیەک، هەروەها دەیەوێت لەدژی سیاسەتی داگیرکاریی ئەنقەرە، بوەستێتەوە.

ئەم دەستپێشخەرییە لە هەوڵدایە، هزر و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان بناسێت کە توانیویەتی دیوارەکانی زیندانی ئیمراڵی بشکێنێت و بە هەموو جیهاندا بڵاو ببێتەوە و ئازادیخوازان بە لای خۆیداڕاکێشێت، بەتایبەتی فکر و فەلسەفەی ئۆجالان، ڕێگەی خۆش کرد کە عەقڵیەتی نەتەوەپەرستی و مەزهەبی بە لاوە بنێت و سنوورەکانیان تێپەڕێنێت.

تێگەیشتن لە ئۆجالان و ئەو سەختییانەی لە زیندانەکانی تورکیادا ڕوودەدەن، ئەرکێکە لەسەر شانی هەموو ئازادییخوازن و دیموکراسییخوازەکان لە جیهاندا، پێویستە ئۆجالان تەنها وەکو بیرمەندێكی کورد سەیر نەكرێت، بەڵکو فەیلەسوفێکی نێونەتەوەییە، ئۆجالان نەك تەنها چارەسەری پرسی گەلی کوردی بەرەو پێش بردوە، بەڵکو هاوکات خاوەن نەخشەڕێگایەکە بۆ ئاشتیی، دیموکراسیی و پێکەوەژیانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ساڵانە ئاڵۆزیی و خوێنڕشتنێک لە ئارادایە، کە سەرچاوەكەی لە نەژادپەرستی و مەزهەبگەراییەوەیە.

وێڕای ئەوەی کە ئەم دەستپێشخەرییە تازە دامەزراوە، بەڵام سەرکەوتنی بەدەست هێناوە ‌و لەنێو ڕۆشنبیر و گەلی عەرەبدا دەنگی داوەتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بوەتە مانشێتی زۆربەی ئاژانسەکانی هەواڵ. دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادیی ئۆجالان، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانیی بۆ ئازادیی ئۆجالان زیاتر لە هەشت هەزار واژۆ لە ناو کەسایەتییە عەرەبەکاندا کۆ بکاتەوە و ئەم ڕێژەیەش تا دێت زۆرتر دەبێت، بۆخۆی لەڕاستییدا بە ملیۆنان کەسی عەرەب ئامادەن بەشداریی لە هەڵمەتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالاندا بکەن، لەم پێناوەشدا دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادیی ئۆجالان، خەباتەکانی خۆی لە پاشەڕۆژدا بەرفراوانتر دەکات، تا بتوانێت باشتر گەلی عەرەب لەگەڵ فکری عەبدوڵا ئۆجالاندا ئاشنا بکات.

ماوەیەکی دیارکراومان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دەستنیشان نەکردوە، هەر بۆیە خەبات و چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن، تا دەگەنە ئامانجی خۆیان کە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانە ‌و بۆ ئەم مەبەستەش، خەبات و هەوڵەکانی ئێمە بۆ ناساندنی هزری ئۆجالان بەردەوام دەبن، هاوکات ستەمی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلی کورد دەکەینە بابەتی باسی ڕۆژ (ڕۆژەڤ) و لە دژی ڕادەوەستین.

بۆ کۆتاییهێنان بەو گۆشەگیرییەی ساڵانێكە ڕژێمی تورکیا لەسەر ئۆجالان و گەلی کوردی پەیڕەوی دەکات، دەستپێشخەریی عەرەبی بۆ ئازادیی ئۆجالان تەنها سەرەتایەکە، لەوانەیە ئۆجالان لە زینداندا ببێتە هۆی یەکگرتوویی ڕاستەوخۆی گەلی کورد و گەلی عەرەب لە دژی ئەو سیاسەتە داگیرکاری و لەیەکدابڕانەی کە دەوڵەتی تورک پەیڕەوی دەکات.

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *