هەتا بیردەکەینەوە فرۆشراوین

ساکار عەبدوڵڵا

 

کەی هەست بە بەرپرسیارێتیی دەکەین؟ کەی تێدەگەن کە مەسەلەکە گەریلا و قەندیل نییە، بەدرێژایی مێژوو کوردستان سیاسەتی قڕکردن هەبووە لەسەر گەلی کورد! لە شەڕی چاڵدێرانەوە هەتا ئەم ساتە بەشێوەیەکی زنجیرەیی و بەرنامە بۆ داڕێژراوی وڵاتانی دراوسێ سیاسەتی قڕکردن بەچەندیین شێوە لەسەر کورد ئەنجامی دەدەن.
هەر لەسەردەمی سەفەویی و عوسمانییەکانەوە لەسەر ئەم خاکە کاتێک شەڕیان دەکرد هیچ کام لەم مرۆڤانەی ئێستا لە ژیاندا نەبوون، پاشان لە ناو بردنی خێڵ و میرنشینە کوردییەکان بەدستی هێزە ئیپراتۆرییەکانی سەفەویی و عوسمانیی و بەریتانیی هتد… دواتر هاتنی دەیان کەسایەتیی وەک قازی محمد، شێح عبدڵای نەهریی، شێح محمود، بنەماڵەی بارزانییەکان، سەید رەزای دەرسیم، شێح سەعیدی پیران، قاسملو، شەرەفکەندیی، هەموو ئەم کەساییەتیانە هۆکاری لە ناوچون و سەرنەکەوتنیان لەشەڕەکان و لە هەوڵدان بۆ بوون بە گەلێکی سەربەخۆ پیلان و دەستی وڵاتانی لەپشت بووە؛ بێگومان ئەو وڵاتانەش باش سودیان لە جاش و سیخوڕی ناوخۆیی وەرگرتوە، ئەو کات نە گەریلا هەبوو نە رێبەرعەبدوڵا ئۆجالان هەبوو.
هەروەها پاشان کۆمەڵکوژیی و کیمیابارانکردن و سوتانی سەدان گوند و تەعریب وراگوستنی سەدان گوند ئەمە کێ کردی؟ دیسان خۆ مەسەلەکە گەریلا و قەندیل نەبوو شەهید بون و وێرانکاریی لەم وڵاتە نەبڕایەوە.
هەتا ئێستا بەدەست فشیزمی تورکیی و عەرەبیی و فارسییەوە گیرمان خواردوە، سیستەمی پەروەردە، تەندروستیی، ڕیگاو بان هەمووی وێرانە و کەسێک نییە هاوار بکات و بڵێ بەسە ئیتر ئێوە چ بوونەوەرێکی ترسناکن، بەڵام لەبەر ماچێک و پەڕەی قوورئانێک کە مافی هەموو موسوڵمانانە بەرگریی لێبکەن سەدان هەزار کەس هاتنە دەنگ! خوداش هیچ کام لەم زوڵمانەی قبوڵ نییە، بەڵام بۆچی تۆی تاک هەڵوێستت نییە؟
ئیتر کوا هەڵوێستی تاکی کورد؟ کوا هەڵوێستی حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان؟ کوا هەڵوێستان؟ بۆچی ئەو هەموو ژنە کوژرا کەسێک نەهاتە خەت و سزایەک بۆ ئەم کارە قێزەونە دابنێین، بۆچی ئەو کەسانە دەستگیر دەکرێن کە دژی داگیرکاریی هەڵوێستان هەیە! خۆ ئەم چالاکوانانە داوای رووخاندنی حکومەتی کوردیان نەکردووە.
ئێستا تێدەگەن کە گەلی کورد بۆچی هەمیشە لاوازە! بۆیە توشی داگیرکاریی و وێرانکاریی و تێکدانی کۆمەڵگەی کوردیی بە شتی بێمانان و دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ هۆکارن بۆ هەموو ئەمانە و زیاتر و زیاترش.
لە ئێستاشدا بەشێکی زۆری راگەیاندنەکان و هاوپیشەکانم لە راگەیاندن هۆکارن بۆ ئەم دۆخە خراپەی تێکەوین، چونکە نە بەشێوەی بێلایەن رووداەکان دەگوازنەوە نە بە بەشێوەی بابەتیی و ئەکادیمیی کاردەکەن و پاشان بێدەنگن لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییانە و بە هۆی دەسگاکانیانەوە بوونەتە رۆژنامەنووسێک کە خزمەتی سیاسەتەکانی داگیرکەران دەکەن.

هەروەها چێکی بکە

١٤ی٤  كێ  كردی بە ڕۆژی ئەنفال؟

عەلی مەحمود محەمەد ئەنفال مەرگی خێراو لەسەرخۆی بە ئازاری گەلێك بوو, مەرگێك پرۆسەی روح كێشانەكەی  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *