ناوەندێکی ستراتیژیی: عێراق سێ چەکی هەیە ئەتوانێت دژی تورکیا بەکاری بهێنێت

سەرۆکی ناوەندێکی ستراتیژیی رایگەیاند، عێراق خاوەنی مەلەفی نەوت و بازرگانیی و رێڕەوی گەشەپێدانە، هەروەها ئەکرێت وەک چەکێک لەدژی تورکیا بەکاربهێنرێت بە مەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی، بە تایبەت لە مەلەفی ئاو دا.

عەباس جبوریی سەرۆکی ناوەندی رەفد بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاند، “ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ تورکیا هەیە کە ساڵانە 20 میلیارد دۆلار تێئەپەڕێنێت، ئەمەش یەکێکە لەو چەکە بەهێزانەی کە عێراق خاوەنییەتی کە ئەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت بۆ زامنکردنی مافەکانی و پشکی خۆی لە ئاوەکە لە تورکیاوە وەربگرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا پێویستییەکی زۆری بە نەوتی عێراق هەیە، جگە لەوەی پێویستی بە رێڕەوەی گەشەپێدان هەیە لەپێناو سودمەندبوون و بەدەستهێنانی قازانجی ئابووریی لە رێگەی گواستنەوەی کەلوپەل و کاڵاکان لە رێگەی خاکەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا.

جبوریی، هێمای بۆ ئەوەشکرد”پێویستییەکی بەپەلە هەیە بە چاوخشاندنەوە بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق دا، بۆ ئەوەی نەکەوێتە ئەو رێککەوتن و پەیماننامانەی کە عێراق پێویستی پێی نییە و حەتمییە، بە ئامانجی زامنکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵات”.

 وەرگێڕانی: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …