ئەو سەرۆکانەی پیرۆزباییان لە هەڵبژادنەوەی ئەسەد کرد؟

دوابەدوای ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەوەی بەشار ئەسەد بە سەرۆکی سوریا، سەرۆکی چەند وڵاتێکی ئاسیایی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئەسەد کرد، لەنێویشیاندا کیم جون ئون سەرۆکی کۆریای باکور، لە بەرامبەریشدا تەواوی وڵاتانی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پرۆسەکەیان ڕەتکردەوە و بە گاڵتاجاڕ وەسفیان کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی رژێمی سوریا، هەریەک لە سەرۆکی لوبنان، ئەبخازیا، کۆریای باکور، ڕوسیا و ئیران پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی ئەسەدیان ناردووە کە جگە لە لوبنان ئەوانی دیکە هەموو بڕیار و هەنگاوەکانیان پێچەوانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەو وەک جەمسەرێکی دژە رۆژئاوایی مامەڵە دەکەن.

ڕژێمی سوریا دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی مانگ نیشانی دەدات سەرەڕای ١٠ ساڵی شەڕ، کە سەدان هەزار کەسی تێدا کوژراوە و زیاتر لە ١١ ملیۆن کەس کە نزیکەی نیوەی دانیشتوانی وڵاتە دەکات ئاوارە بوون، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچووە، لە هەمان کاتدا رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ئاماژەی بەوە کرد، رێژەی بەشداریکردن نزیکەی ٧٨٪ بووە و زیاتر لە ١٤ ملیۆن سوری دەنگیان داوە.

وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا، پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە ڕەخنەی توندیان لە ئەسەد گرت و وتیان هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا پرۆسەکەیان بە گاڵتەجاڕی ناوبرد بەوپێیەی هیچ لایەنێک چاودێری نەکردووە، سەرباری هەموو ڕەخنەکان لە دووبارە خۆ کاندیدکردنەوەی ئەسەد.

ئەم هەڵبژاردنە حەوت ساڵی تری دەسەڵات بۆ ئەسەدی تەمەن ٥٥ ساڵ و بنەماڵەکەی کە نزیکەی ٦٠ ساڵە فەرمانڕەوایەتی سوریا دەکەن مسۆگەر دەکات، حافز ئەسەدی باوکی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ سەرکردایەتی سوریای کرد تا ئەو کاتەی لە ساڵی ٢٠٠٠دا کۆچی دوایی کرد.

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *