هێرشەکانی ئەمڕۆی پاریس، هێرشە بۆسەر تەواوی گەلی کورد و ئازادیخوازان.
جارێکی تر دەستی دەوڵەتی تیرۆر و دەزگای کۆمەڵکوژی میت گەیشتە ناوەندێکی چاند و کولتووری کوردی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کە بووە هۆی شەهید بوونی سێ ئەندامی ئەو ناوەندە و برینداربوونی سێ کەسی تر،
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئەو هێرشە شەرمەزار و ئیدانە دەکات، بە هەوڵێکی تری ترسنۆکانەی ناوەندە شەڕانگێزەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەزانێت،
ئەنجامدانی ئەم تیرۆرە کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکانی ئەو ناوەندە بۆ ساڵوەگەڕی شەهادەتی هەڤاڵ ساکینە و هەڤاڵەکانی، لە هێرشێکی شکستخواردووی سوپای داگیرکەر زیاتر هیچی تر نییە، چونکە سوپای داگیرکەر بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی لە شکست و هەڵهاتن زیاتر هیچیان پێ ناکرێت، بۆ پەنا دەبەنە بەر ئەم جۆرە تیرۆرانە بەرانبەر خەڵکی مەدەنی و هونەرمەندان،
لێرەوە داوا لە وڵاتی فەرەنسا دەکەین چی زووە بکەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بە زووترین کات ئاشکرا بکەن و بیدەنە دادگایەکی دادپەروەرانە
درود بۆ گیانی پاکی شەهیدان و زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
٢٤/١٢/٢٠٢٢