هە-پەگە: فەرماندەیەک و پێج سەربازی تورکیا کوژران

هە-پەگە رایگەیاند، لە ناوچەی مەتینا گەر-یلا کانیان فەرماندەیەکی سوپای تورکیا و پێنج سەربازیان کوشتووە.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هە-پەگە)   راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتوو: “گەریلا لە مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، چالاکییان ئەنجامدا، ئەو شوێنەی کە دیاری کرا بوو تیادا شەش داگیرکەر سزادران”.

ئاماژەی بەوەشکردوە: “گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودان لە گردی ناوەڕاست لە مەتینا، لە دژی سوپای داگیرکەری تورکی داگیرکەر چالاکییەکی بەهێزیان ئەنجامدا”.

هەپەگە جەختیکردوەتەوە: “لانیکەم شەش داگیرکەری تورکیا سزادراون، لەنێویاندا ئەو داگیرکەرە کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکەی کردوە کوژراوە.”

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …