‘ژنان بە فیکری ڕێبەر ئۆجالان دژی پیلانگێڕی تێدەکۆشن’

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی ڕایدەگەیەنێت: ژنان لەسەر فیکر و فەلسەفەی ئۆجالان تێدەکۆشن، بەو تێکۆشانە هەم پشتیوانی لە ئۆجالان دەکەن و هەموو پیلانگێڕییەکە پووچ دەکەنەوە“.

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژە بەتێکۆشان و ڕۆڵی ژنان دەکات کە خاوەنداریی و پشتیوانی لە ئۆجالان دەکەن و بە فیکری رێبەر ئاپۆ پیلانگێڕیی پووچەڵدەکەنەوە.

تارا حسێن ئاماژە بەوە ئەکات، ماوەی ٢٤ ساڵە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مرۆڤایەتی ئاشتیخوازانە بەڕێوەدەچێت و دەچینە ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕییەکەوە و دەڵێت: هەموو کاتژمێر و ڕۆژێک بۆ ئێمە سەخت  و دژوارە. هەموو ڕۆژێک بە بەرخۆدان ڕووبەڕووی ئەو پیلانگێڕییە دەبینەوە.

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی وتی: “دوای نیو سەد لە پەیماننامەی لۆزان و سایکس پیکۆ و دابەشکردنی کوردستان و داگیرکاری، ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلێکی مەزڵوم و ستەمدیدە و چەوساوە دەرکەوت، کە لە مێژوودا بۆ ئازادی و مافەکانیان تێکۆشانیان کردووە. ئێمە شاهیدی بەرخۆدان و تێکۆشانی بێهاوتاین لە دوورگەی ئیمراڵی، کە لەسەر بنەمای تێز و پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. پێویستە هەموو تاک و تاکێکی کورد ئەم مێژووە بە باشی بخوێنێتەوە. ئەم سەدەیە، کە باسی دەکەین سەدەیەکە، کە دۆخێک بۆ کورد داڕێژرابوو. نیو سەدەیە ڕێبەر دەرکەوتووە و بۆ ئەوەی ئەم دۆخ و شێوەیە قبوڵ نەکات و تێکۆشان دەکات. ئەم ڕێبەرە هەموو ساتێک بە تێزێک و پارادیگمایەکی نوێ لە ژی ئەوە بەرەنگاری دەکات. هەموو ڕۆژێک ئەم بەرخۆدانە فراوان دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، کە نزیکەی چارەکە سەدەیەکە لە دژی ئەم رێبەرە پیلانگێڕییەک ئەنجامدراوە، لە زیندانێکی تایبەتدا، لە دورگەیەکی تایبەتدا، لە سیستەمێکی تایبەت ڕاگیراوە و ئەشکەنجە دەدرێت. هەر چۆن لە ئەمریکاوە تا ئیسرائیل، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا لەو پیلانگێڕییەدا بەشدار بوون و بەوشێوەیەش هەموو هێزە هەواڵگرییەکانیان بەشدارن لە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی ئیمراڵی و چاودێریی دەکەن، بۆ ئەوەش هەموویان بەرپرسیارن.

تار حسێن، لەبارەی ڕۆڵی ژنان و تێکۆشانی ژنان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: ڕۆڵی ژنان لەم تێکۆشانەدا بەرچاوترینە. تێکۆشانێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیی ژنانە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، لە کەسایەتی ژنی ئازاددا، لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆدا، چ لە زیندان و لە دەرەوە، لە ئاست و بوارەکانی تێکۆشاندا توانیویەتی ئەو پیلانانە چۆڵ بکاتەوە. ژنان توانیویانە بە شێوەیەکی جیاواز بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن تاوەکو پیلانگێڕییەکە پووچ بکەنەوە. ژنی کورد ئێستا پێشەنگی مۆدێل و سیستمێکی نوێ دەکات. ژنی کورد لە چوارچێوەی فیکری و ئایدیۆلۆژیای ژنی ئازادی کورددا، کە ئەندازیارەکەی ڕێبەر ئاپۆیە، توانیویەتی هێزی پاراستن و حزبی خۆی هەبێت، بەشداری لە خۆبەڕێوەبەردیا بکات، بەشداری لە سیستمی هاوسەرۆکایەتیدا بکات و پەرەی پێبدات، بەشداری لەبواری دیپلۆماسیدا بکەن. ئەمڕۆ بەرهەمی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بە تایبەتی لە نێو ژنانی کورددا دەبینرێت و پێشەنگایەتی ژنانی ناوچەکە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکات. ژنی کورد بە بەردەوامیدان بەم  تێکۆشانە و قوربانیدان لە دژی ئەو پیلانگێڕییە هەم خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکات و هەم خۆی ڕزگار دەکات. سەدان ژن لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنەی ئاگرین، بۆ نموونە ڤیان جاف خاوەنداری لە ڕێبەری خۆی دەکات و لە دژی هەموو جۆرە کردەوەیەکی پیاوسالارانە تێدەکۆشێت.

هاوسەرۆی تەڤگەری ئازادیی لەوەشدەدوێت: زۆرێک لەڕێکخراوەکان و میدیاکانی جەنگی تایبەت لەهەوڵی ئەوەدان ژنان لەڕیزی ئازادیی دووربخەنەوە، بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی  خۆیان بەکاری بهێنن. ئەوان هێڵی ئازادیی خۆیان نەبوو. بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخێکی وەهادا، کە ژنان تێیدا دەناڵی، توانیی لەوە ڕزگار بکات و بۆی تێبکۆشێت. بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ تا ڕادەیەک کاریگەریی لەسەر ژنان داناوە. ژنان دەتوانن بەو بیر و فەلسەفەیەوە ئیرادەی خۆیان دەرببڕن، کەسایەتیی خۆیان بناسن، بوونی خۆت بناسن. مێژووی خۆیان بناسن و نوێنەرایەتیی ڕاست و دروستی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بکەن.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *