مۆتۆنائۆ مۆری، پڕۆفیسۆری فه‌لسه‌فه له وڵاتی ژاپۆن ئەڵێت، “فیکری كۆنفیدراڵیزم له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه فیکرێکی ئایدیاڵه”، وتیشی: فیکری رێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و پارادیگمای ژنۆلۆژیی ئەتواندرێت له ژاپۆنیش بڵاوبكرێته‌وه”.
مۆنۆتائۆ مۆریی، پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه له زانكۆی ناكازاكی ژاپۆن، له شاری هامبۆڕگی ئه‌ڵمانیا بووه میوانی تاتۆرت كوردستان كافێ، بۆ ئه‌وه‌ی باسی تێڕوانینی ژاپۆن له‌باره‌ی ژیانی جێگره‌وه له باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا(رۆژئاوای کوردستان) بكات، مۆریی كۆنفیدرالیزمی دیموكراتییك له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ك فیکرێکی “ئایدیال” ده‌بێنێت و له‌و بڕوایه‌دایه یۆتۆپیای ڕۆژئاوا ئه‌تواندرێت له ژاپۆنیش جێبه‌جێ بكرێت.
مۆنۆتائۆ مۆریی؛ له زانكۆی ناكازاكی له به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مامۆستای فه‌لسه‌فه‌یە، هەورها شاره‌زای بواری ئانارشیزمە. ئاماژە بەوەئەکات ئه‌وانه‌ی بابه‌تی رۆژئاوای کوردستانیان پێناساندم، سێ رووداون: یه‌كه‌م، هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل ده‌یڤید گرایبه‌ره، له شاری له‌نده‌ن له كۆنفرانسێكدا ناسییم. دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵ سازكرد، پێی وتم: ئێستادا رۆژئاوای کوردستان گرنگتریین ناوه‌ندی سیاسییه له جیهاندا.
دووه‌م، كه له زانكۆی ناكازاكی ده‌ستم به‌كار كرد، زانیم كه‌سێك به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان گوڵبه‌یاز، له زانكۆ وه‌ك مامۆستا كارئه‌كات و كورده. پاشان په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵ ساز كرد و ئه‌ویش زۆر شتی بۆ باس كردم. ئه‌وه‌ش بۆ من بووه سه‌رچاوه‌یه‌كی پاڵنه‌ر. هەروەها سێیه‌میشیان، راستیی یاساكانی په‌یوه‌ندییدار به بیانییه‌كانه له ژاپۆن، مامه‌ڵه‌ی ژاپۆن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تیی په‌نابه‌رانی كورد، بۆیه بەوە زۆر تۆڕه بووم.
هێماو بۆئەوەش ئەکات: له چوارچێوه‌ی ئانارشیزم بییرم له‌و راستییانه كرده‌وه. ئه‌وه‌ش وایكرد سه‌رنجم بچێته‌سه‌ر رۆژئاوا، بنیادنانی هه‌رێمێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی به‌وجۆره، له‌پشت ئه‌م بابه‌ته‌وه سه‌رنجی راكێشام. هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی دیكه‌ش هه‌بوو، دۆخی ژنان له رۆژئاوا، ژاپۆن له‌م بابه‌ته‌دا زۆر دواكه‌وتووه و ئه‌مانه ئه‌و بابه‌تانه بوون كه وایانكرد، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رۆژئاوای کوردستان بكه‌م.
لە پرسیاری ئەوەی، ئایا له ژاپۆن له‌باره‌ی رۆژئاوای کوردستان یان شۆڕشی كوردستان زانیاریی هه‌یه، یان له زانكۆكان زانیارییه‌كی تایبه‌ت له‌وباره‌وه ئه‌خوێندرێت؟ مۆریی لەوەڵامدا ئەڵێت: ته‌نانه‌ت له زانكۆكانیش زانیاریی له‌باره‌ی رۆژئاواوه نییه، واته به‌گشتیی ئاگاداری‌یان له‌وباره‌یه‌وه نییه.
ئەو پرۆفیسۆرە ئەوە ئەخاتەوو كه پارادیگمای عه‌بدوڵا ئۆجالان له ژاپۆن”به‌ڕای من، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م پارادیگمایه له ژاپۆنیش بناسرێت و لێیتێبگه‌ن و بگاته مرۆڤه‌كان. وه‌ك ئانارشیستێك بیرۆكه‌ی كۆنفیدڕالیزم له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ك فیکرێکی ئایدیاڵ ئه‌بینم. پێش ناسینی پارادیگمای ئۆجالانیش له‌و بیركردنه‌وه‌یه نزیكبوومه‌وه، به‌تایبه‌تیی له رێگه‌ی مورای بۆكچین و ئیكۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژاپۆن وه‌ڵاتێكه كه تێیدا كاره‌ساتی سرۆشتیی له‌وانه‌ش بوومه‌له‌رزه و تسونامی رووئه‌دات، لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌و فیکرە كرد.
وتیشی: له چوارچێوه‌ی تیۆری بۆكچین، له ژاپۆن له‌م ڕوانگەیە‌وه فیکری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌بوون. بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یە كه چۆن دوای كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی سروشتیی، به‌چ شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌نوێ كۆمه‌ڵگە بنیادبنرێته‌وه. فیکرێکی به‌مجۆره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێشكه‌وتبوو، كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشت به شێوه‌یه‌كی واتادار بژین. به‌هۆی ئه‌و ڕوانگەیە و بوونی ئه‌و فیکرە مرۆڤ ئه‌توانێت بیر له په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ئۆجالان بۆ ژاپۆنیش بكاته‌وه. بۆیه ئه‌و پارادیگمایه ده‌توانێت له ژاپۆنیش بڵاوبكرێته‌وه و په‌ره‌ی پێبدرێت.
هه‌روه‌ها جەخت لەوەش ئەکاتەوە، “کە بۆ ژاپۆن من سه‌رنج بۆ ژنۆلۆژیی راكێشا، كه زۆر گرنگه. هه‌م له‌ڕووی ئیكۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تیی و هه‌میش له‌ڕووی پێشكه‌وتنی مێژوویی ژنان له ژاپۆن. ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ژنان له ژاپۆن تێیدان مه‌ترسییداره، به‌ڵام دۆخه‌كه هه‌میشه به‌مشێوه‌یه نه‌بووه. له سه‌رده‌می ئیدۆ (له ساڵانی نێوان ١٦٠٣ بۆ ١٨٦٨) كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌وجۆره هه‌بوو كه تێیدا ژنان رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بوو. كولتووری دایكسالاریی هه‌بوو. ژنان هه‌موو كات له‌ژێر گوشار و سته‌مكارییدا نه‌بوون. له ١٨٦٥ دوای هاتنی كولتووری ئه‌وروپیی بۆ ژاپۆن، پیاوسالاریی له وڵات جێگیر بوو و ئه‌وه‌ش وایكرد ڕۆڵی ژنان زۆر كه‌مبێته‌وه.
کاتێک باس لە ئەوە ئەکریت کە چۆن فیکری ئۆجالان لە وڵاتەکەیدا جێکەوت ئەبێت، ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئەڵێت: كتێبه‌كه‌م به ناوی “ده‌ستپێكردنی ئانارشیزم” كه له‌ساڵی ٢٠١٧ بڵاوكرایه‌وه، زۆر باش فرۆشرا. ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات، كه ئانارشیزم ئه‌توانێت بگاته كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنیش.
جیاوازیی نێوان گرایبه‌ر، بۆكچین و ئۆجالان له‌داوه، كه ئۆجالان پرسی ره‌گه‌زیی كۆمه‌ڵایه‌تیی له پێشینه‌ی كاره‌كانیدایه، ئه‌ڵێت: تا ئه‌و كاته‌ی ژن ئازاد نه‌بێت، كۆمه‌ڵگا ئازاد نابێت.
مۆریی فڕۆفیسۆری فەلسەفە لە ژاپۆن، لەوەش ئەدوێت کە لەكتێبه نوێكه‌یدا له ڕوانگه‌ی تیۆریی و كردارییه‌وه باسی له توندوتیژیی کردوە، هەروەها له‌و كتێبه‌ی كه له‌باره‌ی ئانارشیزمه‌وه‌یه، بابه‌تی ڕه‌گه‌زی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام له كتێبه نوێكه‌دا “یه‌په‌ژه و ژنۆلۆژیی” زیاتر تیشكی ئه‌خرێته‌سه‌ر.