ساتی تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە-ڤیدیۆ

رۆژی ١٣ی تەمووز دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا و دیمەنی ئەو هێرشە کە بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی ئەنجامدراوە ئاشکرا ئەبێت.

رۆژی ١٣ی تەمووز کاتژمێر ١٠:١٢ خولەک سوپای دەوڵەتى داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و ڤیدۆی ئەو هێرشەشە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە بڵاوکراوەتەوە، دیمەنەکان لە لایەن خەڵکی ناوچەکە و گەیلاکانەوە تۆمار کراون، لە دیمەنەکاندا کاریگەری تەقینەوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی ئەبینرێت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژی ١٤ی تەمووزدا ئەم زانیارییەی خستبووەڕوو، سوپای داگیرکەری تورک لە ١١ و ١٣ی تەمووزدا بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی قەدەغەکراو، ڕۆژئاوا و رۆژهەڵاتی زاپی بۆردومان کردوە، دەنگی تەقینەوەکە لە چەند کیلۆمەترێکەوە بیسرابوو و کاریگەریی تەقینەوەکە ناوچەیەکی فراوانی گرتووەتەوە.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلانیش ڕۆژی ١٢ی تەمووز لە باسی لە چەکی قەدەغە کردبوو کە سوپای تورک بە کاری ئەهێنێت، نزیکەی دوو ساڵ و نیوە بە سەدان هەزار جار بۆردومانیان کردووە، هەموو جۆرە ماددەیەکی کیمیایی بەکارهێنراون، بۆمبی تێرمۆباریک بەکارهێنراون، بۆمبی فسفۆڕ هەڵدراون، لەم دواییەشدا بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی کە تەنیا لە لیستی ناتۆدا دەبینرێن و بە گڵۆپی سەوزی ناتۆ دەتوانرێت بەکاربهێنرێن، لە دژی هێزەکانمان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەکارهێنران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتى داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، دوای کۆبوونەوەی ناتۆ زیادیان کردووە و ئەوەش مایەی سەرنجە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی …