هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کوردستان

ئەم شەو بەهاوکاری پارتی دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان. هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ئەم شەو دەستیان بە هێرشێکی نوێ کرد بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی چەکدارانی پەکەکە. وەزیری بەرگری تورکیا، خلوسی ئاکار لەتویتێکدا ڕایگەیاند، ئەمشەو توانیویانە بەسەرکەوتووی ئامانجەکانیان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بپێکن. بەپێی زانیارییەکان کە دەستکەوتون هێرشەکەی تورکیا، بۆ دەڤەری شیلادزێ بووە لەسنوری قەزای ئامێدی، لە هێرشەکەی دوێنێ شەودا پێنج فڕۆکەی جۆری ئێف ١٦ و ٦ هەلیکۆپتەری شەڕکەرو ٤ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەیرەقدار بووە. تورکیا بۆ ئەم هێرشە نوێیە دوو بنکەی سوپای تورکیای لەناوچەی جۆلەمێرگ و بنکەیەکی شەرناخ و فڕۆکەخانەی سەرلازی ئامەدی بۆ ئەم ئۆپەڕاسیۆنە بەکارهێناوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هەیە، سوپای تورکیا دوێنێ شەو دووجار هەوڵیداوە، سەربازانی وڵاتەکەی لەنزیک چیای کۆرەژار داببەزێنێت، بەڵام لەهەردووجارەکەدا نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت.

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *