“سوسیولۆژیای ئازادیی” بەزمانی فەرەنسیی بڵاوکرایەوە

 “سوسیولۆژیای ئازادیی” بەرگی سێیەمی “مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک”ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، بە زمانی فەڕەنسیی لە لایەن چاپەمەنی ئدیتۆنس دو کرۆکوانتەوە چاپ و بڵاوکرایەوە.

پێشتر دوو بەرگی یەکەمی زنجیرە کتێبی “مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک” بە ناوی “سەردەمی خوداوەندە دەمامکدارەکان و پاشا داپۆشراوەکان” و “سەردەمی خوداوەندە بێ دەمامکەکان و پادشا ڕووتەکان” بە زمانی فەرەنسیی بڵاوکرانەوە.

نوێنەری لێژنەی وەرگێڕان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات-ی ڕایگەیاند، بە شانازییەوە بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالانیان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فەڕەنسیی. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە دوو بەرگی دیکەی زنجیرە کتێبی “مانیفێستۆی شارستانی دیموکراتیک” بەم زووانە بە زمانی فەرەنسیی بڵاودەکرێنەوە.

ئەم بەرهەمە لە ئێستادا تەنیا لە سەر ماڵپەڕەکانی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کوردی فەرەنسا (جەدەکە-فە) و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی Editions du Croquant دەفرۆشرێت، لە ٩ی ئۆکتۆبەرەوە لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەمازۆن، فانک، گیبێرت و کتێبفرۆشییەکانی فەرەنسا دەفرۆشرێت .

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …