بڕیاری زیندانییکردن بۆ ١٦ لە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی ئامەد دەرکرا

دوای هەشت ڕۆژ لە لێکۆڵینەوە و ڕاگرتنیان، دادگای دەوڵەتی تورک لە ئامەد بڕیاری زیندانییکردنی بۆ ١٦ لە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی ئامەد دەکرد.

لە ئێوارەی دوێنێوە دانیشتنی دادگای دەوڵەتی تورک لە ئامەد لەسەر کەیسی ٢١ ڕۆژنامەنووسی باکووری کوردستان دەستیپێکرد، کە لە ڕۆژی ٨ی حوزەیرانەوە دەستبەسەرکرابوون و ماوەی هەشت ڕۆژ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا.

دانیشتنی دادگا تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوامبوو، دادگا لەسەر داوا و ڕاسپاردەی دەزگا ئەمنییەکان و داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ١٦ لەو ڕۆژنامەنووسانە دەکرد.

ڕۆژنامەنووسان و کەسوکارەکانیان لە بەردەم دادگا کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمەکانی “ڕۆژنامەگەریی ئازاد بێدەنگ نابێت”، “ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین” و “بەرخۆدان ژیانە”، بڕیارەکەی دادگای دەوڵەتی تورک-یان ئیدانەکرد.

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بڕیاری زیندانییکردنیان بۆ دەرکراوە، بریتین لە؛ سافیە ئالگاش، بەڕێوەبەری ژن نیوز، سەردار ئاڵتان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەى ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات، عەزیز ئۆروچ، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، محەمەد عەلی ئەرتاش، بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی خۆبوون، زەینەل عابدین بولوت، عومەر چەلیک، مەزڵوم دۆغان گولر، ئیبراهیم کۆیونجو، نەشە تۆپراک، ئەلیف ئونگور، عەبدولڕەحمان ئۆنجو، سوعاد دوگوخان، ڕەمزییە تەمەل، ڕەمەزان گەجیکەن، لەزگین ئاکدەنیز و محەمەد شاهین.

هەروەها هەریەکە لە ڕۆژنامەنووسان ئەسمەر تونچ، محەممەد یاڵچین، قادر بایرام، فەیناز کۆچوک و ئیحسان ئەرگولەن بە مەرجی مانەوەیان لە ژێر چاودێرییدا بڕیاری ئازادکردنیان بۆ دەرکرا.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *