تەڤگەری ئازادیی لە بەغدا زنجیرە سەردانەکانی بەردەوامە

بەبۆنەی كردنەوەی بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە بەغدای پایتەخت، جێگری سكرتێری گشتی بەرەی فەیلی سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی كرد،  پیرۆزبایی   خۆی لە هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادیی كرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢/٣/٢٠٢٣ حەمید ڕەشید عابد، جێگری سكرتێری گشتی بەرەی فەیلی ڕایگەیاند، بەبۆنەی كردنەوەی بارەگای نوێی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی كوردستان لەبەغدا ئەم سەردانەیان ئەنجام داوە، دەشڵێت، بەم بۆنە خۆشەوە لە دڵەوە پیرۆزباییان لێدەكەین، هیوادارین ببێتە هۆی زیاتر بەشداریكردنی بزووتنەوەكەیان لە دەوڵەمەندكردنی ژیانی سیاسیدا.

جێگری سكرتێری گشتی بەرەی فەیلی ئاماژەی بەوەشكرد، كوردانی فەیلی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامی هاوكاریی و هاوبەشی و بەڕێوەبردن بەدیالۆگ كردوە، بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە دۆزی كورد.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *