لیژنەی نەوت و غازی پارلمانی عێراق رایگەیاند، پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز یارمەتیدەر ئەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر و یاساکە بەمزووانە دەرئەچێت.
ئەمڕۆ شەممە، عەلا حەیدەریی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سرووشتییەکانی پارلمانی عێراق رایگەیاند، “بەپێی بەرنامەی حکومەت و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەری ڕێککەوتووە، یاسای نەوت و غاز بەم زووانە دەرئەچێت”.
ئاماژه ی به وه شدا، “دانانی یاسایەکی لەو شێوەیە پێویستیەکی بەپەلەیە، بەو پێیەی شێوازی دەرهێنانی نەوت و کانزاکان لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە ڕێکدەخات، هەروەها داهاتی نەوتیش ڕێکدەخات”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز گرنگیی ئابووریی هەیە، ئەرکە داهاتی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای فیدراڵیی بەبازاڕکردنی نەوتەوە ببێت، هەتا بڕی هەناردەکردنی بڕی نەوت بزاندرێت”.
ئەو ندامی لیژنەی نەوت و غازی عێراق، باسی لەوەشکرد، “رێککەوتنێک لە نێوان بەغداد و هەولێر هەیە بۆ دەرکردنی یاسای فیدراڵیی نەوت و غاز”، جەختیشیکردەوە “پارلمان لە قۆناغی داهاتوودا کار بۆ یاسادانان دەکات “.