مایکڵ رۆبن: مەسرور بارزانیی خۆڕاگر نەبووە و باوکیشی جاش بووە

نووسەر و لێکۆڵەری ئەمریکیی مایکڵ رۆبن لە نوێترین وتاریدا ئەزمونی حکومڕانی پارتی و بەتایبەتی مەسرور بارزانیی ئەخاتەوە ژێر پرسیار و دەڵێت “بارزانییەکان هەرگیز بە بێ پاڵپشتیی دەرەکیی هیچ سەرکەوتنێکیان بەدەستنەهێناوە”.

مایكڵ رۆبن نووسەری ئەمریکیی لە وتارێکیدا بە ناونیشانی ” مه‌سرور بارزانىی “خۆڕاگر(چۆن به‌ شوێنپێى سه‌دام حسێن و عیدی ئه‌میندا ده‌چێته‌وه‌ بۆ ناو كونه‌ بۆر) کە لەدامەزاروەی ئەمریکی ئینتەر پرایس (AIE) بڵاویکردووەتەتەوە بەراوردی دەسەڵاتی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق و مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە و هەروەها ئاماژەی بە لێکچوونەکانی نێوان مەسرور بارزانیی و عیدی ئەمین دادا دیکتاتۆری پێشووی ئۆگەندیش کردووە.

رۆبن ئاماژە بە بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بە ناوی “سەرۆکوەزیرانی خۆڕاگر” لە بارەی مەسرور بارزانییەوە ئەکات و ئەوە ئەخاتەڕوو کە سەدام حسێن و عیدی ئەمینیش هەمان هەنگاویان ناوە.  لەو رووەوە نوسیویەتی: “. وشه‌ى “خۆڕاگر” كه‌ ئێستا به‌ رووخسارى مه‌سروره‌وه‌ نووسێنراوه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى فیلمێكى دۆكیۆمێنتارییه‌وه‌، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سرور بارزانى په‌سن و پیاهەڵدانی خۆى پێبكات”.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا مایکڵ رۆبن نوسیویەتی: ” هه‌رچه‌نده‌ به‌شێكى زۆرى گه‌لى كورد رێزی مه‌لا مسته‌فا بارزانى، باپیرى مه‌سرور بارزانیان ده‌گرت، به‌ڵام خۆشه‌ویستى بۆ ئه‌م خێزانه‌ كه‌مبوویه‌وه‌ كاتێك كه‌ مه‌سعود بارزانى باوكى مه‌سرور هاوپه‌یمانیه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن به‌ست له‌ ساڵى ١٩٩٦.  ره‌نگه‌ مه‌سرور وشه‌ى  ناشیرین به‌رامبه‌ر تاڵه‌بانیه‌ ركابه‌ره‌كانى به‌كاربهێنێت، به‌ڵام ناتوانێت له‌ دوو راستى رابكات، كه‌ یه‌كه‌میان بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌ مه‌سعود بارزانى باوكى جاش بووه‌، دووه‌میشیان بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌م خێزانه‌ جگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ى بۆ خۆیان دروستیانكردووه‌، به‌ درێژایی مێژوویان هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه‌ به‌بێ پاڵپشتى ده‌ره‌كى هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنن، بۆ نمونه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له‌ رابردوودا به‌ پاڵپشتى شاى ئێران و سه‌دام حسێن بوو، له‌ ئێستاشدا به‌ هاوكارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیایه‌. ته‌نانه‌ت له‌ شه‌ڕى دژى داعشیشدا، پێشمه‌رگه‌ رایانكرد و ئێزدیه‌كانیان به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى چاره‌نووسى خۆیان ببنه‌وه‌”.

ئەو نوسەرە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ” له‌وانه‌یه‌ مه‌سرور بارزانى قه‌ناعه‌تى به‌وه‌ كردبێت كه‌ ده‌كرێت فیلمێك  كه‌ تێیدا ژیری و ده‌وڵه‌تمه‌داریى ئەوی تێدا نیشاندراوه‌ یارمه‌تى جوانكردنى وێنه‌كه‌ى له‌نێو خه‌ڵكدا بدات، به‌ڵام زۆر به‌ڕوونى ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ خۆشه‌ویست و به‌ناو بانگ نییه‌”.

رۆبن لە بەردەوامی وتارەکەی ئاماژەی بە کێشەی دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا و کێشە ئابوورییەکانی وەک بێکاری و دواکەوتنی مووچە کردووە، ئەمە جگە لە زیادبوونی کۆچی گەنجانی هەرێم بەرەو دەرەوە وڵات، بەمەش ئەزمونی دەسەڵاتداری پەدەکە و مەسرور بارزانی خستووەتە ژێر پرسیارەوە و نوسیویەتی: “وه‌ك چۆن بۆ ئید ئه‌مین و سه‌دام حسێن كارى نه‌كرد، سوراوكردن له‌ هه‌ندێك له‌ به‌رازه‌كان نایه‌ت. ئێستا كورده‌كان زۆر به‌ روونى داواى هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن كه‌ بارزانى نه‌یتوانى له‌باره‌یانه‌وه‌ خۆڕاگر بێت: له‌كاتێكدا كه‌ مووچه‌كه‌ى ئه‌وان نادرێت، داهاتى بارزانى هه‌رگیز لە زیادبوون ناوه‌ستێت. له‌كاتێكدا كه‌ كورده‌كان له‌به‌رده‌م پله‌ى گه‌رماى تاقه‌تپڕوكێن و بێكاره‌بایدا ئازار ده‌چێژن، كاره‌باى كۆشكه‌كه‌ى بارزانى هه‌رگیز نابڕێت و هه‌رگیزیش نابینیت كه‌ حه‌وزى ئاوه‌كانیان ئاوى لێببڕێت. له‌كاتێكدا كه‌ توركیا گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان راده‌گرێت، فڕۆكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ى بارزانى به‌ ئاسانى گه‌شت ده‌كات و تووشى هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت”.

ئەو نوسەرە لە کۆتاییداش جەختیشی کردووەتەوە، ” مه‌سرور هه‌رگیز خۆڕاگر نه‌بووه‌، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ خۆڕاگرن كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تى ئه‌ودا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، پشوودرێژی و دانبەخۆداگرتنی ئه‌م خه‌ڵكانه‌ش تا كه‌ى بڕده‌كات؟! هه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مه‌سرور بۆ پەردەپۆشکردنی كه‌موكوڕییه‌كانى فیلم به‌رهه‌مده‌هێنێت، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌زانێت، په‌تى دانبەخۆداگرتن و پشوودرێژی خه‌ڵك هێندەی نەماوە بپچرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …