تەڤگەری ئازادیی ڕەتیدەکاتەوە ئەو ژنەی تیرۆرکراوە پەیوەندیی بەوانەوە هەبێت

وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی لە بارەی ئەو ژنەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەرکووک تیرۆرکراوە دەڵێت: ئەندامی تەڤگەر نییە و هەموو چەواشەکارییەکان ڕەتدەکەینەوە.

جومعە کەریم وتەبێژەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بارەی کردەوە تیرۆرییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاری کەرکووکەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

جومعە کەریم، وتەبێژی تەڤگەر بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئەو ژنەی کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە کردەوەیەکی تیرۆریدا شەهید بوو، هیچ پەیوەندییەکی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە.

وتیشی: لە میدیاکانی باشووری کوردستان بە تایبەت سایتی ’کەرکووک ناو’ وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەو ژنە ئەندامی تەڤگەری ئازادییە، ئێمە هەموو ئەو چەواشەکارییانە ڕەتدەکەینەوە.

وتەبێژی تەڤگەر ئاماژەی بەوەشدا، ئیدانەی هەموو کردەوەیەکی تیرۆریستی دەکەین، بەرامبەر هەر هاووڵاتییەک بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کردەوەیەکی تیرۆریستییدا، ژنێکی تەمەن ٥٧ ساڵی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی فڕیال سلێمان خالد، لەلایەن دوو سەرنشینی ماتۆڕسکیلێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و شەهید کرا و بکەرانی کردەوەکە هەڵهاتوون و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …