بەبۆنەی ٤٧ تەمین ساڵی بۆمبارانی شاری قەڵادزێ

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
بەبۆنەی ٤٧ تەمین ساڵی بۆمبارانی شاری قەڵادزێ

کۆمەڵکوژی ٢٤/٤/١٩٧٤ ی شاری قەلادزێ پەڵەیەکی رەشی دیکەیە بەتەوێڵی زهنەتی دەوڵەت نەتەوەی عێراق کە لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو ئەنجامدرا.
قەڵادزێ دەڤەری پشدەری خاوەن فەرهەنگ و رەسەنایەتی کوردەواری لەمێژووی دوورو نزیکدا هەمیشە سەنگەری لەشکان نەهاتووی دژ بەداگیرکەران و پشتوپەنای شۆرشگێرانی هەرچواربەشی کوردستان بووە، ٤٧ ساڵ لەمەوبەر ئەوشارە رەنگین و خۆراگرە لە٢٤/٤/١٩٧٤ڕووبەرووی بۆمبارانێکی نامرۆڤانەی گەورەو سەخت بۆ وە لەلایەن فرۆکە شەرکەرەکانی رژێمی بەعسی دژ بەکورد کە بەچەکی ناپاڵم و قەدەغەکرا و ناوەندی شارە کە یان بۆمبارانکرد و کۆمەڵکوژیەکی گەورەیان لەبەرامبەر دانیشتوانی خۆراگرو کورد پەروەری شاری قەڵادزێ ئەنجامدا، کە بووە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە ١٥٠ هاوڵاتی کەنیوەیان زیاتر ژن و منداڵ بەساڵاچووبوون لەگەڵ برینداربوونی سەدان هاوڵاتی دیکەدا کەبەشێکیان خوێندکارو مامۆستای زانکۆی سلێمانی بوون و لەوکاتەدا وەک پەناگەیەکی ئارام بۆبەردەوام بوون لە خوێندن هاتبوونە ئەوشارە، قەڵادزێ و دەڤەری پشدەر لە مێژوو خەباتی رزگاری وئازادیخوازی گەلی کورددا هەمیشە بە ماڵی گەورە و سەنگەری نەتەوەیی تێکۆشەران و نیشتیمان پەروەران و شۆرشگێرانی هەرچواربەشی کوردستان ناسراوە هەربۆیەش دووژمنانی گەلی کورد بەردەوام وویستوویانە تۆڵەی لێبکەنەوە و ئەو هزرو هێزو ئیرادەیە بشکێنن وخەڵکە قارەمانەکەی لەشۆرش وتێکۆشان دور بخەنەوە، بەلام هەرچییەکیان کرد نەیان توانی ئیرادەی شۆرشگێرانەی خەڵکی دلێری ئەم دەڤەرە لاواوازبکەن، لەساڵانی ١٩٨٢ ، ١٩٨٤ قەڵادزێ پشەنگایەتی خۆپێشاندانەکانی کردو جارێکیت ئیرادەو هێزی بۆ گەل ژیاندەوە، لەبەرامبەرد بەعسیەکان وەک تۆڵەیەک سیاسەتی خاپورکردن و راگواستن وچۆڵکردنی دەڤەری پشدەریان لە ١٩٨٨ – ١٩٨٩ دا لە بەرامبەر ئەو دەڤەرە ئەنجامدا، بەڵام نەوەک هەرنەیان توانی ئیرادەی گەل بشکێنن بەڵکو خەڵکی وڵاتپارێزی دەڤەری (بتیوێن وپشدەر) لە ئازاری ساڵی ١٩٩١دا بە راپەرینی جەماوەری وسەرتاسەری وەڵامی یەکلاکەرەوەی دانەوە و کۆتاییان بە داگیرکاری و ستەمی بەعسیەکان هێنا و لەکوردستانیان وەدەرنان ، لەرۆژگاری ئەمرۆدا کە یادی ئەورۆژە تاڵانەدەکەینەوە سەرەرای ئەودەسکەوتانەی بەخوێنی هەزاران شەهید بەدەستهاتوون بەهۆی ناکۆکی وململانێی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و دورکەوتنەوەیان لەبەرژەوەندیەکانی گەل دوای نزیکەی ٣٢ ساڵ لە بەرێوەبردن و دەسەلاتداریان نەبوونەتە وەڵام بۆ وویست وداخوازیەکانی گەل و کەمتەرخەمن لە بەرامبەر خزمەتکردن خزمەتگوزاریەکان و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی خەڵکی زیان لێکەوتووی ناوچەکە کە لەئەنجامی سیاسەتی کۆمەڵکوژی ٢٤/٤/١٩٧٤و خاپورکردن وراگواستن لەکۆتایی هەشتاکاندا بەسەریاندا هات، ئەوە سەرەرای بەردەوامی بۆردوومانی ناوچەکانی سنووری پشدەربەتایبەت گووندەکانی بناری قەندیلی سەرکەش کە بوەتە ناسنامەی بەرنگاری بۆگەلی کورد بەشێوەیەکی بەردەوام لەلایەن رژێمی داگیرکەری تورک و دەوڵەتی ئێرانەوە بۆردوومان دەکرێن کە بەوهۆیەوە دەیان هاوڵاتی بێتاوان شەهیدو بریندار دەبن و ماڵ و حاڵیان دەروخێنرێن ، لە بەرامبەریشدا دەسەڵاتداران باشور بێدەنگ و بێهەڵویستن و ئەوەش ئەوەندەی تر خەڵکی ئەو ناوچانەی توورەو نیگەرانکردووە، چونکە ئەو بێهەڵوێستی بێدەنگیە دوورە لە نەریت و هەڵوێستی نەتەوییانەو کوردپەروەرانەی دەڤەری پشدەر، لەئێستاشدا دووژمنانی گەلی کورد بەهەمان عەقڵیەتی شۆڤێنیستی و داگیرکاری بەردەوامن لە کاولکاری و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان بەتایبەت دەوڵەتی داگیرکەری تورک و تیرۆریستان لە رۆژئاواو باشور و باکوری کوردستان چەندین تاوان و کۆمەڵکوژیان لەسەر گەلی کورد ئەنجامداوە، دوای کۆمەڵکوژی ئیزدیەکانیش لەلایەن تیرۆریستانی داعش جارێکی تر هێزە وابەستەکان دەیانەوێت گەلی ئێزدی بێپاراستن بهێلن ودژایەتی ئیرادەی ئەو پێکهاتەرەسەنەی کوردان دەکەن، هەربۆیە داگیرکەرانی کوردستان بەسودوەرگرتن لە ناکۆکی هێزەسیاسیەکان و بێدەنگی نیودەوڵەتی تیرۆرو کاولکاری وکۆمەڵکوژی زیاتر لەسەر گەلی کورد ئەنجام ئەدەن، لەدوای کارەساتی ٢٤/٤ /١٩٧٤ وە گەلی کورد رووبەرووی چەندین کۆمەڵکوژی بۆتەوە هەر لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو ئەنفالە وە تا دەگات بەکۆمەڵکوژکردن و بێسەروشوێنکردنی بەهەزاران ژن و منداڵی ئیزدی لەشانگال لەلایەن تیرۆریستانی داعش هێرش و داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی وگرێسپی و تاڵانکردن ودەربەدەرکردنی خەڵکەکەی بەبەرچاوی دنیاوە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک تیرۆریستان نمونەی تاوانە دژبەمرۆڤایەتیەکانن کەلەسەر گەلی مافخوراوی کورد ئەنجام ئەدرێن، کاتی ئەوە هاتووە هەمووان پێکەوە بە دەنگی بەرز هاواربکەین بابەسبێت داگیرکاری وکۆمەڵکوژی بابەسبێت ناکۆکی و دووبەرەکی وخۆخۆری و وابەستەبوون بەسیاسەتی داگیرکەران، سیاسەتی دیموکراتی وپێکەوەبوون و بەهێزکردنی یەکیەتی نەتەوەییمان تاکە رێگایە بۆپاراستنی گەلەکەمان لە شەر وکۆمەڵکوژیەکان، ئەرکی دەسەلاتدارانی حکومەتی هەرێمە ئاورێک لەوشارە بێناز و خۆراگرە بدەنەوەو پێداویستیە خزمەتگوزاریەکانی جێبەجێبکەن و قەرەبوو زیانلێکەوتوانی بکەنەوە.
وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەبەردەم گڵکۆی شەیداندا دووپاتی دەکەینەوە بەردەوام دەبین لەتێکۆشان و کاردەکەین لەسەر هێڵی یەکیەتی نەتەوەی و دیموکرتی بۆ رێگرتن لە تاوان وکۆمەڵکوژیەکانی سەر گەلی کوردو دووبارەنەبوونەوەیان کە ئەوەش تەنیا بەپتەو کردنی یەکیەتی و یەک سەنگەری پێشمەرگە و گەریلاو شەرڤانانی کوردستان و بەبنەماگرتنی بەرژەوەندیەکانی گەل و یەکیەتی نەتەوەی دێتەدی.
نەمری وشکۆمەندی بۆ شەهیدانی ٢٤/٤ ی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی کوردستان لەئاستیانداسەریان بۆدا ئەنەوێنین و بەڵێنیان پێ ئەدەین بۆئازادی و مافەکانی گەلی کورد بەردەوام دەبین لەتێکۆشان تا گەیشتن بەسەرفرازی و ئازادی کوردستان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازادو دیموکرات.
نەمری بۆشەهدانی ٢٤/٤/١٩٧٤ شاری قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی کوردستان

دەستەی بەرێوەبەری

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٣/٤/٢٠٢١

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارە دوو رۆژنامەنووسە شەهیدەکەوە هاتەدەنگ

ئەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆریستییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین دەوڵەتی تورکی فاشست و دڵ پڕلەقین، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *