رووسیا و چین رێککەوتنی نوێیان واژۆ کرد

لە میانەی سەردانەکەی مایکل میشوستین سەرۆک وەزیرانی رووسیا بۆ چین، پەکین و مۆسکۆ رێککەوتننامەی نوێیان واژۆ کرد کە پەیوەندییان بە خزمەتگوزارییەوە هەیە.

رووسیا و چین رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان لە بازرگانیی خزمەتگوزارییەکان.

بەڵگەنامەیەک لە نێوان وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووریی رووسیا و وەزارەتی بازرگانیی چین واژۆ کرا.

ماکسیم رێشێتنیکۆڤ، وەزیری گەشەپێدانی ئابووریی رووسیا و وان وێنتاو وەزیری بازرگانیی چین واژۆیان لەسەر دانوستانەکان کرد، دانوستان و هاوکارییەکان تا ٣ ساڵ درێژ دەکەنەوە.

هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان رووسیا و چین رێککەوتن، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی هەردوو وڵات هانبدەن هەتا پێکەوە کاربکەن.

وەزیری گەشەپێدانی ئابووریی رووسیا، ماکسیم رێشێتنیکۆف ڕایگەیاند، بازرگانییکردن بە کاڵا و خزمەتگوزارییەکانەوە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و چین دا.

مایکڵ میشوستین، سەرۆکوەزیرانی رووسیا لەگەڵ شاندێکی وەزیری گەشەپێدانی ئابووریی رووسیا، سەردانی چینیان کرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

 

هەروەها چێکی بکە

پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم سەردانی ئێران ئەکەن

ئەمڕۆ  شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە پارێزگارەکانی ھەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەبەرخۆکان و سەرۆکی …