ڕێپێوانێکی جەماوەری لە لە شەقامی سالم تا بەردەم ئەمنەسورەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥/٦/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەری بەرفراوان بەڕێوەچوو کە لەلایەن ناوەندی کاری نیشتیمانیەوە ڕێکخرابوو، رێپێوانەکە لە شەقامی سالمەوە تا بەردەم باخی گشتی، بەڵام دواتر ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکە گۆڕا و بەرەو ئەمنە سورەکە ڕۆیشتن، هەر لە گردبوونەوەکەدا چەندین کەسایەتی و ڕێکخراو و کەسانی ناوچەجیاجیاکانی کوردستان بەشداری گردبوونەوەکەیان کرد.
پاشان هەر لەوێدا وتاری ناوەندی کاری نیشتیمانی و لایەنە بەشداربووەکان خوێندرایەوە کە تیایدا هێرشەکانی توکیای ڕسواو شەرمەزارکرا و بە هێرشێکی سەر باشوروی ناساند .
هەروەها دژی ئەردۆغان و لەشکری فاشیستی تورکیا، هاوڵاتیان خاوەندارییان لە خاکی کوردستان و گریلا کردو پەیمانی پێکەوەیی لە وتارەکاندا بۆ ڕووبەڕوبونەی خۆفرۆشان دەرکەوت و ئەمنەسورەکە وەبیرهێنرایەوە کە بۆ داگیرکەرانی کوردستان دەکرێت بەگۆڕستان.