هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرن

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرن

بۆ ڕای گشتیی جیهانی:

کۆنسەی ئەوروپا

نەتەوە یەکگرتووەکان

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ

چەند ڕۆژێکە هەمووان شایەدی ئەوەن جارێکی تر دەوڵەتی تورک، هێرشی ناڕەوای بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێکردوە و ڕۆژانە تاوانی گەورەی جەنگ ئەنجام دەدات، ژن، منداڵ و دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج.

هاوکات لە دژی گەلی کورد، لە باشوور و باکووری کوردستانیش هێرش دەکات، تەنانەت هاوکاریی ڕژێمی ئێرانیش دەکات بۆ سەرکوتکردنی گەلەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، واتە گەلی کورد کە ۵۰ میلیۆنە لە سەدەی ۲۱ جارێکی تر ڕوبەڕووی سیاسەتی پاکتاوکاریی و لەناوبردن بووەتەوە.

بەداخەوە! بێدەنگیی وڵاتانی زلهێزی جیهانیی، بووەتە هاوکارێک بۆ کردەوە تیڕوریستییەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی، کە کردەوەکانیان لە دژی گەلی کورد هاوشێوەی داعشە.

ئێمە وەک  ژنانی باشووری کورستان لە دەرەوەی وڵات داوا لە ئەمریکا، کۆنسەی ئەوروپا، ڕووسیا و کۆمکاری عەرەبیی دەکەین هەڵوێستی جددیی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا نیشان بدەن.

پشتیوانیی هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە-بن کە گەورەترین  ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە مەترسیی بوو بۆسەر جیهان لەناو برد  .پشتیوانیی خۆبەڕێوەبەرییەکان بن کە ئیرادەی ئازادیی گەلانی ناوچەکەیە.

داوا لە سەرجەم ژنانی ئازادییخوازی جیهان دەکەین، دەسکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە بە پلەی یەکەم شۆڕشی ژنانە بپارێزن و پشتیوانیی لێ بکەن.

هاوکات هێرشی دەوڵەتی داگیرکار بۆسەر باشوری کوردستان ڕابگرن کە هاووڵاتییان و ژینگەی هەرێمی کورستان لەناو دەبات.

هەروها داوا لە گەلەکەمان دەکەین، لە پێناو پاراستنی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوا و باشووری کورستان، سەفەربەرببن و بڕژێنە مەیدانی چالاکییەکان.

 

دەستەی دیپلۆماسی، ڕێکخستنەکانی ژنانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …