شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی سەردانی ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد

شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی، سەردانی ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، ژنی هەردوولا لەبارەی ئاستەنگییەکان و توندوێژییەکانی  سەر ژنان  وتووێژیان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٧/١٢ لە شاری سلێمانیی شاندێکی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی ژنانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، هەردوولا لە بارەی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان گفتوگۆیان کرد، ئاماژەیان بە کاری پێکەوەیی و ڕێکخراوەیی کرد کە بەم شێوەیە ئەتوانن خزمەتی زیاتر بەپرسی ژنان بکەن.

شەهێن محەمەد ئەندامی شاندی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییدا رایگەیاند: وەکو دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی، سەردانی ڕێکخستنی ژنانی گۆڕانمان کرد، ئامانجی سەردانەکەمان بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ڕێکخستنی ژنانە، لە هەمانکاتدا ئەمانەوێت پێکەوە سەردانی ڕێکخراو و حیزبەکانی دیکە بکەین هەتا ژنان پێکەوە کار بکەن لە پێناو ئامانجە گشتییەکانی ژناندا.

سازە عەبدوڵا بەرپرسی ژووری پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانی شاندی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کرد و ریگەیاند: باسمان لەوەکرد کیشەکانی ژنان بەرەو بنبڕکردن ببەین، ساڵانێکی زۆرە توندتیژیی بەرامبەر ژنان ئەنجام ئەدرێت و مافەکانیان پێشێل دەکرێت.

بەرپرسی ژووری پەیوەندییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو: هیوادارین بۆ لەمەوداوا بتوانین لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و هەرچواربەشی کوردستان، کاری پێکەوەیی ئەنجام بدەین.

 

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …