پارێزه‌رانی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار لەگەڵ موه‌كیله‌كەیان سازبدەن، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.
داواکاری دیدار لەلایەن ھەریەک لە ئیبراهیم بیلمه‌ز، رازیه ئۆزتورك، عیمران ئه‌مه‌كچی، جه‌نگیز یوره‌كلی له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، پێشکەش کرا.
بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش، کە ماوەی ٢٩ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە وەربگیرێت، پارێزەران سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
له ڕۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان-ەوە وه‌رنه‌گیراوه.
پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، هه‌فته‌ی دوو جار داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نادرێته‌وه.