ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهید کردنی قاسملۆ و هاوڕێیانی

ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهید کردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملۆ، سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هاوڕێکانی، کە لە ساڵی ١٩٨٩ـدا، لەکاتی دانوستان لەگەڵ شاندێکی هەواڵگیریی ئێران لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا شەهید کران.

ڕۆژی ١٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٩، واتا ٣٢ ساڵ لەمەوبەر، قاسملۆ، سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ دوو هاوڕێی، لەکاتێکدا بۆ چارەسەریی کێشەی کورد لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی دەسەڵاتی ئێران لەژێر ناوی دیپلۆمات کۆبوونەوە، تیرۆرکران.

عەبدولڕەحمان قاسملو ساڵی ١٩٤٥ تێکۆشانی سیاسیی خۆی بە دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شاری ئورمیە دەستپێکرد، بەڵام ساڵێک دواتر کۆماری کوردستان لە مەهاباد ڕووخا، بۆیە بە دوای ئەوەدا ئەویش بۆ خوێندن چووە تاران.

ڕۆژی ١٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٩، لەسەر داوای ئێران بەبێ ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی بە بیانووی ئەوەی تاڵەبانی لە زۆر شوێن باسی ئەو کۆبوونەوانەی کردووە و ئەوان دەیانەوێت دانوستانەکان شاراوە بێت، لە هۆتێل هیلتۆن لە ڤیەنا بە ئامادەبوونی ‘محەمەد جەعفەر سەحرارودی’ ‘مستەفا ئاجودی و ئەمیر مەنسور بزورگیان ئەسل (غەفور دەرجەزی) لە ئێران و ‘عەبدولڕەحمان قاسملۆ’ ‘عەبدوڵا قادری ئازەر’ و  فازل ڕەسوڵ بەڕێوەدەچێت.

بەپێی زانیارییەکان، دوای سێ کاتژمێر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر شوێنەکە و دەست دەکەن بە تەقەکردن، لەو پیلانەدا، لەگەڵ د. قاسملۆ، عەبدوڵا قادری ئازەر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حزب لە ئەوروپا و د. فازل ڕەسوڵ، (فازیل مەلا مەحمود) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی خەڵکی سلێمانی، بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کران، هەروەها سەحراڕوردیش لەو تیرۆرەدا گولـلەی بەردەکەوێت و بریندار دەبێت، بەڵام نامرێت.

هەروەها چێکی بکە

پەردە لەسەر وێنەی شەهید کەمال لادرا

لە شارۆچەکەی پێنجوێن، بە ئامادە بوونی بنەماڵەی شەهید کەمال، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *