بوڵدان: “دەسەڵات لە ئیمرالی تاوان ئەنجام ئەدات”

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، “دەسەڵات لە ئیمرالی تاوان ئەنجام ئەدات” و ئەبێت دەستبەجێ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دیدار ئەنجامبدرێت. بوڵدان داواشی لە هەموو لایەک کرد دژی گۆشەگیریی بووەستنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری وان سەردانی لقی کۆمەڵەی هاوکاریی، پاڵپشتیی، یەکڕیزیی و ڕۆشنبیریی لەگەڵ بنەماڵەی کەسوکاری و بێسەروشوێنان(MEBYA-DER) کرد، کە لقی کۆمەڵەی پاڵپشتیی خێزانی گیراوان و زیندانییەکان ( TUHAY-DER) و ئەکادیمیای هونەری ئارییەن و ناوەندی ڕۆشنبیریی زمان و توێژینەوەی ئارسیسای.

بوڵدان ڕایگەیاند کە کێشەکانی تورکیا و کوردستان تەنیا بە خەبات چارەسەر ئەکرێن و وتی: ئەگەر خەبات بکەین، ئەم جۆرە ئازارە نابینین. سیاسەتی ئینکاریی حکومەتی ئاکەپە بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلانی دیکە بەردەوامە. ئەم عەقڵیەتە هەموو بیرۆکە جیاوازەکان لەبەرچاو ناگرێت. خەباتی ئێمە بۆ گەڕاندنەوەی شوناس و ئازادیی گەلی کورد و درێژەدان بە خەبات بۆ دیموکراسییە. هەر بۆیە گرنگە دۆخێک دروست بکەین کە بوونی کورد قبوڵکراو بێت.

ئاماژەشی بۆ پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکانی تورکیا کرد و وتی: کاتێک سزای زیدانییەکان تەواو ئەبێت دووبارە سزا ئەدرێنەوە، لە هەموو زیندانەکانی تورکیادا زیندانییەکان ڕەوانەی شوێنی  دوور لە بنەماڵەکانیان دەکرێن، کێشەی تەندروستیی، دەربەدەریی، پەیوەندیی و هتد.. هەیە. لە ئێستادا گەورەتریین کێشە گۆشەگیرکردن لە زیندانی ئیمرالی هەیە. زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە بەڕێز ئۆجالان وەرنەگیراوە و بۆی نییە چاوی بە بنەماڵەکەی و پارێزەرانی بکەوێت. یاساکانی خۆیان پەیڕەو ناکەن. یەکێک لە بابەتە هەستیارەکانی گەلی کورد بەڕێز ئۆجالانە، بێگومان هۆکاری ئەم گۆشەگیرییە زۆرن؛ ئاکەپە بەم دابڕانە و ئەم سزایانە تاوانێک ئەنجام ئەدات و گۆشەگیریی تاوانێکە دژی مافەکانی مرۆڤ. ئەم دۆخەی کەهەشە ئێستا هەموو کۆمەڵگەی گرتووەتەوە، ئێمە ئەم گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەین، پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیریی لەسەر بەڕێز ئۆجالان بهێندرێت و ئۆجالان بتوانێت لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی کۆببێتەوە.

هاوسەرۆکی هەدەپە راشیگەیاند: لە بابەتی گۆشەگیرییدا پارتیمان هەوڵئەدات بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ بکات، بەڵام هێشتا کەمە. ئەم بابەتە تەنیا پەیوەست نییە بە کوردەوە، بەڵکو پێویستە بخرێتە کارنامەی کۆمەڵگەی تورکیاشەوە. گۆشەگیریی کێشەی مافی مرۆڤە و پێویستە هەمووان خەمی ئەوەیان بێت.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …