دوو لیوا هاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکاردەبن  

ھەرێم کەمال ئاغا لە پارلمانی عێراق رایگەیاند، دوو لیوای پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکاردەبن.

ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پارلمانی عێراق راگەیاند، ئێستادا دوو لیوا ھاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەشێکن لە سیستەمی بەرگری عێراق و لە پرۆژەیاسای بوودجەدا دوای ئەوەی دەنگیان لەسەردراوە مووچەیان بۆ دابینکراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد. لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچە بۆ ئەو دوو لیوا ھاوبەشە خەرجدەکرێت و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەستبەکاردەبن.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …