کۆمیتەی باوەڕیی تەڤگەری ئازادیی و بنەماڵەی شەھیدان، لە ئیدارەی ڕاپەرین، سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کرد، و پەیامێکیاندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠/٤/٢٠٢٣، لە ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕینی قەزای ڕانییە، کۆمیتەی باوەڕیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و بنەماڵەی شەھیدان، سەردانی گۆڕستانی شەھید ھەڵوێستیان کرد، سلێمان وەرتی بە ناوی کۆمیتەی باوەریی لەھەرێمی راپەرین ڕایانگەیاند “هاتنتان نیشانەی وەفا و ڕێزە بۆ شەهیدان، ئێمەش وەکو نەریتێکی ساڵانەی خۆمان هەموو ساڵێک بۆ بەرز ڕاگرتن و پیرۆزکردنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، سەردانی گڵکۆی شەهیدان دەکەین لە گۆڕستانی شەهید هەڵوێست .”
وتیشی: پەیمان و بەڵێن نوێدەکەینەوە کە هەمیشە هەڵگری پەیامی شەهیدان بین، و لەم ڕۆژە پیرۆزەدا سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەنێرین، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە سڵاو دەنێرین بۆ دایکی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵیەوە .
باسی لەوەشکرد، داوا لە خوای گەورە دەکەن ڕۆحی شەهیدان ئاسودە بکات، و ئەمساڵیش ببێتە ساڵی خۆشی بۆ گەلەکەیان، کۆتایی هاتن بەنەهامەتیەکان، لە ناوچونی زوڵم وزۆری، لە ناوچونی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە و ئەردۆغانی فاشیستی بەناو ئیسلام، نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدان، ڕووڕەشی بۆ ئەردۆغانی فاشیست و داگیرکەرانی کوردستان و نۆکەر و بە کرێگیراوەکانیان.
محمد مینە بە ناوی بنەماڵەی شەھیدانەوە بەخێر ھاتنی ئامادەبونی کردو رایگەیاند، تابەدیھێنانی ئامانجی شەھیدەکانمان رێبازەکەیان بەردەوامیی پێدەدەین، لەکۆتاییدا بەدورشمی شەھید نامرن کۆتایی بە مەراسیمەکەھات.